24/10/2020 06:14 PM

کۆمەڵێک راستی سەبارەت بە مێشک

مێشکی مرۆڤ پێکهاتەیەکی سەرسوڕهێنەرە. ئەم ئەندامە گرنگە دەتوانێ یارمەتیمان بدات بۆ ئەوەی هەموو لووتکەیەک ببەزێنین، خۆشەویستترین هیواکانمان بێنینە دی و بە ئەستەمترین ئاواتەکانمان بگەین. بەڵام هەموومان ئەم شتانەمان دەوێ دەبێ سەرەتا بزانین مێشک بەپێی چ ئوسلووبێک کار دەکات. لەدرێژەدا باسی چەند راستی سەرنجڕاکێش دەکەین سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردی مێشک کە دەیسەلمێنی هەموو شتێکی لەدەست دێ!

بۆ هیچ جیاوازییەک لەنێوان واقع و خەیاڵدا بوونی نییە
مێشکی ئێمە دژکردەوەی بۆ هەموو بیرەکانی ئێمە هەیە و ناتوانێ خیاڵ و واقع لە یەک جیا بکاتەوە. هەر بۆیە ئەو کەسانەی پۆزەتیڤ بیر دەکەنەوە شادترن و هەر بۆیە جەستەی شتێکی هاوشێوەی دەرمان لەجیاتی دەرمانی راستەقینە وەردەگرێت. 

چالاکی زەینی، مێشک ماندوو ناکات
ئەوەی کە بە ناوی ماندوویەتی مێشک دەیناین لەڕاستیدا لە هەستەکانی ئێمەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو پێکهاتە خوێنییانەی کە لە کاتی چالاکی مێشکدا بە دەمارەکانیدا دەگەڕێ هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نایەت. ئەگەرچی ئەو کەسەی سەرانسەری رۆژ خەریکی کار بووە ئەو خوێنەی بە دەمارەکانیدا دەگەڕێ بەشێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕدرێت. 

مێشک زۆر جار بەشێوەی ئۆتۆمات کار دەکات
زیاتر لە نیوەی بیرەکانی ئەمڕۆی ئێمە پەیوەندی بە رۆژی رابردووەوە هەیە. هەر بۆیە رەشبینەکان زۆر ئەستەمە شێوەی روانینیان بە جیهان بگۆڕن. ئەوان بە واتایەک دەبێ مێشکی خۆیان "پاک" بکەن و کارێک بکەن کە زیاتر دژکردەوەیان بە شتە پۆزەتیڤەکان هەبێت. 

ئێمە شتێک دەبینین کە بیری لێ دەکەینەوە
سەرجەم بیرەکانی ئێمە دەبنە ئەزموونەکانی رۆژانە. بۆ نموونە ئەگەر بیر لە گەشتی پاریس دەکەنەوە، بۆ هەر کوێ بچن و لەگەڵ هەر شتێک رووبەڕوو بننەوە دەتانخاتە یادی پاریس. ئەگەر دەتانهەوێ دەوروبەرتان بگۆڕن دەبێ بیرەکانتان بگۆڕن. 

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved