25/10/2020 06:03 PM

سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ کۆچی دوایی کرد

بەپێی راپۆرتی پێگەی هەواڵنێریی یونهاپ، "لی کون هی"، سەرۆکی لەمێژینەی گرووپی سامسۆنگ کە ئەم کۆمپانیایەی کرد بە یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆرییە بازەرگانییەکانی جیهان، ئەمڕۆ لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
چیرۆکی سامسۆنگ بە چڕی لەگەل مێژووی وڵاتەکەی خۆی تێکەڵ بووە و هەندێک جار بە "کۆماری سامسۆنگ" ناوی دەبەن. "لی" کوڕی دامەزرێنەری سامسۆنگ(لی بیۆنگ چۆل) لە کۆتاییەکانی دەیەی 80 و رێک پاش گۆڕینی دیکتاتۆری بو دیموکراسی، بوو بە بەرپرسی ئەم گرووپە پیشەسازییە. سامسۆنگ لەژێر چەتری بەڕێوەبەریی "لی کون هی"ـدا کۆمەڵێک داهێنانی ناوازەی پێشکەش بە جیهان کرد، بۆ نموونە بەرهەمهێنانی بیرگە، شاشە و زۆرێک لەو ئامێرە ئەلیگترۆنییانەی لەو دەوروبەرمان دێنە بەرچاو.
"لی" لە ماوەی ژیانی خۆیدا لەگەڵ کۆمەڵێک کێشەی ئابووری رووبەڕوو بووەوە. بۆ نموونە قەیرانی ئابووری ئاسیا لە 1998ـدا و دابەزینی ئابووری کۆریای باشوور. پاش تێپەڕبوونی ئەم قەیرانانە، "لی" بەناوبانگترین هێڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک واتە "کالاکسی" دانەزراند. ئەم سەرمایەگوزارییە سامسۆنگی لە زلهێزیکی پیشەسازییەوە کرد بە براندێکی جیهانی. ئەم کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلەکتریک" کە یەکێک لە لقەکانی سامسۆنگە، ئێستا نرخەکەی نزیکەی 350 ملیارد دۆلارە.
داهێنان و زیرەکییەکانی "لی" ئەگەرچی سامسۆنگی بەو پێگەیەی ئێستا گەیاند بەڵام ئەو هەندێک پەراوێزی تایبەت بە خۆشی هەیە. لی لە ساڵی 2000ـدا بە تاوانی نەدانی باج مەحکووم کرا و لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەو کاتی کۆریای باشوور "لی کون هی" بەخشی.
لی دواجار بەهۆی کێشەی دڵەوە سامسۆنگی جێهێشت و کۆچی دوایی کرد.

 

سەرچاوە: techcrunch

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved