25/10/2020 06:05 PM

ئەو ئاژەڵانەی بەر لە مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی ژیاون

گۆی زەوی نزیکەی 4 ملیارد ساڵە پێکهاتووە و هیچ جێی سەرسوڕمان نییە کە ئاژەڵی جۆراوجۆری تێدا ژیابێت و یەکێک لەوان ئێمەی مرۆڤین. بەم حاڵەوە مرۆڤ دێرینترین بوونەوەری سەر گۆی زەوی نییە. لەو بوونەوەرانەی سەر گۆی زەوی، هیشتاش هەندێکیان ماون  کە دایناسۆڕەکانیان بینیوە و تەنانەت لەو 5 لەناوچوونە بەکۆمەڵەی بەسەر زەویدا هاتووە زرگار بوون و تۆرەمەیان درێژەی بووە. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەو ئاژەڵانە ئاشنa دەبین کە زۆر بەر لە مرۆڤ، کە 6 ملیۆن ساڵە دانیشتووی زەوییە، لەسەر گۆی زەوی ژیاون و ئێشتاش بوونیان هەیە.

ئەسپی ئاوی: 16 ملیۆن سال

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەسپە ئاوییەکان خزمایەتیان لەگەڵ نەگەنگ هەیە. مێژووی یەکەم نەهەنگەکان دەگەڕێتەوە بۆ 53 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەڵام ئەسپی ئاوی تەنها 16 ملیۆن ساڵە کە هەیە.

کوالا: 30 ملیۆن ساڵ
کوالاکان 30 ملیۆن ساڵە لەسەر زەوی دەژین. ئەوان لەو کاتەوەی کە ئوستورالیا کیشوەرێکی جیا بوو بوونیان بووە، ئەوەش واتە بە ئەگەری زۆر کوالاکان تەنها لەوێ ژیاون.

شەمشەمەکوێرە: 52 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر
شەمشەمەکوێرە ئێسکی ناسکە و هەر بۆیە فۆسیلەکەی زۆر بە ئەستەمی دەدۆزرێتەوە. بەڵام بەم حاڵەوە هەندێک فۆسیل کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە روانگەیەکی سەلمێندراوایان سەبارەت بە مێژووی ئەم بوونەوەرە لەسەر گۆی زەوی پێداوین. بەپێی فۆسیلێک کە ساڵی 2003 دۆزرایەوە مێژووی بوونی شەمشەمەکوێرە لەسەر زەوی بە 52 ملیۆن ساڵ بەراورد کراوە.

مار: 100 ملیۆن ساڵ
مارەکان بە ئەگەری زۆر لەو مارمێلکانەی لە وشکایی دەژین پێکهاتبێتن کە 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەسەر گۆی زەوی دەرکەوتن. ماریش هاوشێوەی شەمشەمەکوێرە چونکە ئێسکەکانی ناسکە فۆسیلەکەی بە ئەستەمی دەدۆزرێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved