به‌شی زۆری كۆمپانیاكان به‌پێی به‌رنامه كاره‌كانیان ئه‌نجامداوه و خۆیان بۆ كاتی بارانبارین ئاماده‌كردووه. به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنێتی و چه‌ندێتی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌كه‌و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، قه‌یوان، تانوپۆ، ماس، CDO)كۆبووه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێویسته كۆمپانیا به‌شداره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه له‌و سنووره‌ی بۆیان دیاریكراوه كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن، هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت و به هه‌موویان تابلۆیه‌كی جوان له‌سه‌ر شاخی گۆیژه بنه‌خشێنن. وتیشی: پێویسته له‌پێش وه‌رزی بارانبارین ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كرابن بۆ ئه‌وه‌ی كاری هیچ كۆمپانیایه‌ك دوانه‌كه‌وێت. به‌شی زۆری كۆمپانیاكان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له ئێستادا ته‌واوی هێڵه گرادۆنییه‌كان و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كان و تۆڕی دابه‌شكردنی ئاو ته‌واوبووه‌و گڵ و په‌ینی پێویستیشی بۆ دابینكراوه، ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها ئاماده‌كردن و روواندنی نه‌مامه‌كانه‌و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت. هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێنمایی پێویست درا به كۆمپانیاكان به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه پسپۆڕه‌ی كه دانراوه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تی دارستان و پاوان جۆری نه‌مامه‌كان و ئه‌و په‌ینه دیاریبه‌كه‌ن كه به‌كاریده‌هێنن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure