26/10/2020 05:53 PM

چیرۆکی بەبەهرەترین پیاوی مێژوو کە تا ئێستا نەتانبیستووە

IQـی ئەلبێرت ئانشتاین 160 بووە و IQـی ئایزاک نیۆتۆن بە 190 بەراورد کراوە و دەگوترێ هی مارک زاکێربێرگی سەرۆکی فەیسبووک 152ـە. ئەم پیاوانە لە هەموو جیهاندا ناسراون و وەکوو کەسانی بەبەهرە و زیرەک ناویان دێنن. بەڵام کاتی خۆی پیاوێک دەژیا کە دەگوترێ IQـەکەی لەنێوان 250 بۆ 300 بووە! "ویلیام جەیمز سیدیس" بەبەهرەترین پیاوی مێژوو، مناڵێکی زیارەک و ماتماتیک‌زانێکی ئاوارتە بوو. بەڵام بەداخەوە کەم کەس دەیناسن.
ویلیام ساڵی 1898 لە شاری نیۆرک لەدایک بوو. باوکی واتە "بۆریس" دروونناسێکی ناوازە بوو کە چوار بڕوانامەی زانکۆی هارواردی هەبوو. دایکیشی پزیشک بوو. لەو رووە کە دایک و باوکی ویلیام هەرکیان بەبەهرە بوون چاوەڕوان دەکرا مناڵەکەشیان هەر بەم چەشنە بێت، بەڵام نەک تا ئەو رادەیە. ویلیام ئەو کاتەی 18 مانگان بوو دەیواتنی رۆژنامەی نیۆرک‌تایمز بخوێنێتەوە! تا تەمەنی 8 ساڵان دەیتوانی بە 8 زمانی جیاواز –لاتین، یۆنانی، فەڕەنسی، روسی، ئەلمانی، عیبری، تورکی و ئەرمەنی- قسە بکات. جگە لەم زمانانە بۆخۆشی زمانێکی داهێنابوو بە ناوی "ڤێنێرگوود/ Vendergood".
ویلیام بەهۆی کەم‌تەمەن بوونی لە هیچ زانکۆیەک وەنەدەگیرا بەڵام دواجار و لە تەمەنی 11 ساڵاندا ناوی خۆی لە زانکۆی هاروارد تۆمار کرد و ساڵی 1909 بوو بە گەنجترین خوێنکاری ئەم زانکۆیە. تا ساڵی 1910 زانستی ماتماتیکەکەی وەها گەیشتبووە لووتکە کە لەجیاتی مامۆستاکانی وانەی دەگوتەوە. ویلیام لە تەمەنی 16 ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هونەری پێبەخشرا.
ویلیام ئەگەرچی زۆر بەناوبانگ ببوو بەڵام لەو کاتەدا کە خەریک بوو بەرەو گەنجی هەنگاوی دەنا لەو بەناوبانگبوونە خێرایە بێزار ببوو و باوکیشی بە تاوانبار دەزانی. کەوابوو خۆی لە سووچێکی شاردا حەشار دا و خۆی بە کاری کەم داهاتەوە سەرقاڵ دەکرد. ویلیام کە سۆشیالیست بوو و یەکێک بوو لە ناڕازیانی شەڕی جیهانی یەکەم. ساڵی 1919 بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لە بۆستۆن گیرا و 18 مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
تەمەنی ویلیام لە خەم و تەنهاییدا تێپەڕ بوو. ئەو پیاوەی دەیوانی جیهان بگۆڕێ ساڵی 1944 بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە لە بێکەسیدا سەری نایەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved