بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی رۆمانسی به‌سه‌ربه‌ریت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گرنگی به‌م خاڵانه بده: 1- له‌سه‌ر كارتێك وشه‌ی جوان و رۆمانسی بنوسه‌و بیخه‌ره ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی یان بیخه‌ره ناو گیرفانی چاكه‌ته‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتێكی كتوپڕدا به بینینی دڵی خۆش بكه‌یت. 2- له كاتی شه‌ودا پێكه‌وه ته‌ماشای ئه‌ستێره‌كان بكه‌ن زۆر جه‌وێكی رۆمانسی دروست ده‌بێت. 3- بۆ نانخواردنی ژه‌می ئێواران سه‌ر سفره یان سه‌ر مێز به مۆم بڕازێنه‌ره‌وه، به‌وشێوه‌یه پێكه‌وه كاتێكی رۆمانسی به‌سه‌رده‌به‌ن. 4- له‌و رۆژانه‌ی كه خۆره پێكه‌وه بچن بۆ پارك یان بۆ ناو سروشت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه سه‌یران بكه‌ن. 5- گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام باسی شتێك ده‌كات یان حه‌ز به شتێك ده‌كات، بۆی بكڕه‌و وه‌ك سوپڕایز پێشكه‌شی بكه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure