27/10/2020 06:00 PM

کۆنیشانەی چاوی وشک و رێگاکانی بەرگیری لەم ئازارە

کۆنیشانەی چاوی وشک یان یازاری وشکبوونی چاو کاتێک روو دەدات کە فرمێسکی چاو وشک ببن. وشکی چاو واتە چاو بە رادەی پێویست نەتوانێ فرمێسک بەرهەم بێنێت یان بەهۆی دۆخی ناسروشتی پیلۆوەکان، فرمێسک بەخێرایی هەڵم بکات. بۆ نموونە وشکبوونی چاو دەتوانێ بەدوای بەرهەمنەهاتنی فرمێسک یان بەرهەمهاتنی فرمێسکێک کە کواڵیتی لە خوارەوەتە روو بدات. فرمێسک جگە لە ئاوێکی سادە بریتییە کە چەوری، پرۆتین و مەوادی دژە بەکتریا. ئەم پێلهاتەیە چاو نەرم و روون دەکات. لەدرێژەدا رێگەکانی بەرگیری لەم کێشەیە دەخەینە روو.

خۆتان بپارێزن لە شوێنک کە بای دێت یان رەوتی هەوا خێرایە
هەوڵ بدەن لە بەرانبەر ئەو شتانەی وا رەوتی هەوا خێرا دەکەن دامەنیشن بۆ نموونە فێنککەرەوەکان؛ یان ئەگەر ناچار بوون لەم شوێنەدابن باش وایە با لە چاوتان نەدات و بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن چاویلکە بەکار بێنن.

با چاوەکانتان پشوو بدەن
خوێندنەوەی زۆر یان کارکردن بە کۆمپیتەر وشکبوونی چاوی بەدواوەیە. کەوابوو لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارانەدا ناوبەناو پشوویەک بە چاوتان بدەن بۆ ئەوەی ئەو شێدارییەی چاو لەدەستی داوە دەستەبەری بکاتەوە.

خۆتان لە دووکەڵی جگەرە بەدوور بگرن
دووکەڵی جگەرە پرۆسەی بەرهەمهێنانی فرمێسک ئاڵۆز دەکات. کەوابوو ئەگەر جگەرە دەکێشن وازی لێ بێنن و خۆشتان لە دووکەڵەکەی بەدوور بگرن.

ئۆمێگا 3 بخۆن
هەندێک کەس باس لەوە دەکەن کە پاش خواردنی ئۆمێگا 3 وشکبوونی چاویان کەمتر بووەتەوە. ئەم چەوریانە(ئۆمێگا 3) لە دانەی کەتان و ماسییە چەورەکاندا هەیە. ئەم چەورییە بەسوودە لە دەرمانخانەکانیش دەست دەکەوێت.

 

سەرچاوە: mayoclinic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved