د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به كه‌می ئیشتیهاو نه‌مانی ئیشتیهای خواردن بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا گرنگترین هۆكاره‌كانی روونكردوه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كه‌می یان نه‌مانی ئیشتیهای خواردن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه له چه‌ند ڕۆژێك تێپه‌ڕ نه‌بێت، حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و ڕه‌نگه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌ندێكجار دووچاری ببنه‌وه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئاره‌زوو و ئیشتیهای خواردنیان وه‌ك خۆی لێدێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتر تێپه‌ڕبوو یان زوو زوو ئه‌و كه‌سه وای لێهاته‌وه پێویسته هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بووه هۆی لاوازی و كه‌می كێش و بێهێزی و ده‌رئه‌نجامه‌كانی تری نه‌مان و كه‌می ئیشتیهای درێژخایه‌ن. د.كامه‌ران گرنگترین هۆكاره‌كانی كه‌می یان نه‌مانی ئیشتیهای به چه‌ند خاڵێك دیاریكردووه كه بریتین له: *دڵه‌ڕاوكێ و نائومێدی و فشاری زۆری ڕۆژانه بۆ نموونه كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاران و قه‌یرانی جۆراوجۆر له وڵاتدا‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بێكاری. *په‌تای وه‌رزی و ئه‌نفلونزا: له ئێستا كه‌می و نه‌مانی ئیشتیها به یه‌كێك له نیشانه‌كانی په‌تای كۆڕۆنا داده‌نرێت. *هه‌وكردنی گه‌دده به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه یان ژه‌هراویبوون به خۆراك. *به‌كتریای گه‌ده *هۆكاری بۆماوه‌یی. *خه‌مۆكی *نه‌خۆشی نه‌مانی ئیشتهایی عه‌سبی (anorexia nervosa ) و نه‌خۆشی بای پۆله‌ر (bipolar disorder ) . *كه‌می خه‌و و شه‌ونخوونی به‌رده‌وام. *ترسان له قه‌ڵه‌وی و ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی له‌شولاری سه‌رنجڕاكێشه‌رو به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕێجیمی به‌هێز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشك. *بوونی كێشه‌ی ده‌مودان؛ وه‌ك هه‌وكردنی پووك و كلۆربوونی ددان و له‌داستدانی ددان و جیهازی ته‌قویمی ددان و نه‌خۆشی زگماكی وه‌ك لێوی كه‌رویشك. *بوونی كێشه له قوتدانی پاروو به‌بۆنه‌ی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی له‌وزه‌تین و گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن و هه‌وكردنی سورێنچك. *بوونی ئازاری ناوسك كاتی خواردن یان دوای خواردن وه‌ك هه‌وكردنی گه‌ده‌و قورحه‌ی گه‌ده‌و هه‌وكردن و به‌ردی زراو. *به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، وه‌ك ده‌رمانی دژی شێرپه‌نجه‌و هه‌ندێك ده‌رمانی دژه‌هه‌وكردن. *ناڕێكی له‌كاتی ژه‌مه‌كان و نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی له‌كاتی خۆیدا. *نه‌خۆشی هه‌وكردن؛ وه‌ك سكچوونی ئه‌میبی، هه‌وكردنی سیه‌كان و گرانه‌تاو بڕۆسێلا (حومه‌ی ماڵته)، هه‌وكردنی جگه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر جۆری ئه‌ی و سی. *نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك شێرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و ڕۆماتیزم و ئایدزو سیل و سستی دڵ و جگه‌رو وه‌ستانی گورچیله. *نه‌خۆشی ئه‌دیسۆن. *بوونی كێشه له غووده‌ی ده‌ره‌قی. *نه‌خۆشی گه‌نم و نه‌خۆشیه‌كانی هه‌وكردنی درێژخایه‌نی ڕیخوڵه‌كان. *جگه‌ره‌كێشان و ئالوده‌بوون به خواردنه‌وه‌ی كحول و ماده هۆشبه‌ره‌كان. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure