له‌كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایلی ئه‌مساڵ كه له‌به‌رشه‌لۆنه‌دا درێژه‌ی هه‌یه، خاوه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و مۆبایل نوێترین پێشكه‌وتن و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا پیشانی ئاماده‌بووان ده‌ده‌ن. له‌م كۆنگره‌یه‌شدا كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كردووه، كۆمپانیاكانی وه‌ك ئه‌پڵ و سامسۆنگ و بلاك بێری ئاماده‌ییان هه‌یه. یه‌كێك له‌پسپۆڕه ئاماده‌بووه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا شایه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیكردن به‌ئینته‌رنێت بووین. دنیای ته‌كنه‌لۆژی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌سته به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌و به‌ناوبانگه‌وه. ئه‌وه‌ی زۆرتر سه‌رنجی ئێمه بۆ خۆی راده‌كێشێت ویست و خواستی به‌كاربه‌رانه بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژییه نوێیه! له‌كاتێكدا مۆبایله زیره‌كه‌كان ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمپانیایانه خستوویانه‌ته‌ڕوو له‌چاو مۆدێلی ساڵانی رابردوودا پێشكه‌وتنه‌كانیان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه. مارك زاكربێرگ داهێنه‌ری فه‌یسبووك كه یه‌كێكه له‌ئاماده‌بووانی ئه‌م كۆنفرانسه جیهانییه بۆ مۆبایل، ده‌ڵێت: جێی باوه‌ڕ نییه كه ئێمه له‌ساڵی ٢٠١٦داین به‌ڵام تائێستا چوار ملیار كه‌س ده‌ستیان به‌ئینته‌رنێت ناگات. جێی باسه، كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایل ده‌رفه‌تێكه بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل و ته‌كنه‌لۆژیا كه بتوانن مۆدێله نوێیه‌كانیان بۆ به‌كارهێنه‌ران بخه‌نه‌ڕوو. هه‌روه‌ها بانكه گرنگه‌كان و دامه‌زراوه‌ی دارایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خستنه‌ڕووی به‌ره‌وپێشچوونی سیستمی بانكی و دارایی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ن. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure