24/2/2016 03:00 AM

به‌ژماره‌ی سه‌ر پشتی مۆبایله‌كه‌ت جۆری ئایفۆنه‌كه‌ت دیاری بكه‌

له‌دوای ساڵی 1997ـه‌وه‌ ئایفۆن ساڵانه‌ دوو جۆر مۆبایلی به‌رهه‌مده‌هێنا كه‌ جۆرو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیاواز بوون.

ئایفۆن له‌مۆبایله‌كانی iPhone 6S و  iPhone 6S Plus په‌نجه‌ مۆری به‌كارهێناوه‌، به‌ڵام له‌مۆبایله‌كانی پێشووتردا وه‌ك  iPhone 4 و iPhone 4S زیاتر گرنگی ده‌دا به‌شێوه‌ی مۆبایله‌كان، به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ مۆبایله‌كانی iPhone 5 و iPhone 5S ش له‌شێوه‌دا جیاوازبوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ جیاكردنه‌وه‌یان كه‌مێك قورس بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زاییان نیه‌ له‌جۆرو تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كان.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری پشتی مۆبایله‌كانی ئایفۆن بكه‌یت، كۆمه‌ڵێك ژماره‌ ده‌بینیت، هه‌ر ژماره‌و تایبه‌ته‌ به‌جۆرێك له‌مۆبایله‌كانی ئایفۆن كه‌ به‌مشێوازه‌ دابه‌شبوون:

1- ژماره‌ A1241  تایبه‌ته‌ به‌مۆبایلی iPhone 3G

2- ژماره‌ A1303 تایبه‌ته‌ به‌مۆبایلی  iPhone3gs

3- هه‌ردوو ژماره‌ A1332  و A1349 تایبه‌ته‌ به‌مۆبایلی ئایفۆن 4

4- ژماره‌ A1387  بۆ مۆبایلی iPhone 4S

5- ژماره‌ A1428  و A1429 ژماره‌ی ئایفۆن 5

6- ژماره‌  A1456، A1507، A1526، A1529، هه‌روه‌ها ژماره‌ A1532 تایبه‌تن به‌ iPhone 5C

7- ژماره‌  A1453، A1457، A1528، A1530  و هه‌روه‌ها A1533 تایبه‌تن به‌مۆبایلی iPhone 5S

8- ژماره‌  A1549، 1589، A1586 تایبه‌تن به‌ئایفۆن 6

9- ژماره‌  A1522، A1524، A1593  تایبه‌تن به‌ iPhone 6 Plus

10- مۆبایلی iPhone 6S هه‌ڵگری ژماره‌كانی A1633 و A1688

11- ژماره‌ A1634 و ژماره‌ 1687 تایبه‌تن به‌ مۆبایلی iPhone 6S Plus

خاك – و/ گۆران قادر
س/ تك عربی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved