12/1/2021 05:35 PM

سوودەکانی فاسۆلیای سەوز

فاسۆلیای سەوز لە خواردنە جۆراوجۆرەکاندا بەکار دێت. بە هە شێوەیەک بەکاری بێنی، دیسانەوە لێی سوودمەند دەبن. فاسۆلیا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامینە جۆراوجۆرەکان و ریشاڵ. فاسۆلیا کاتێک لێ دەکرێتەوە کە هێشتا لە قاپیلکەکەی خۆیدایە و نەگەییەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ سوودەکانی ئەم خۆراکە ئاشنا دەبین.

دژە شێرپەنجەیە
یەکێک لە سوودەکانی فاسۆلیای سەوز بەربەرەکانی لەگەڵ شێرپەنجەیە. فاسۆلیای سەوز پڕاوپڕە کە کلۆرۆفیل. ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی ئەوەی زیانەکانی گۆشتێک کە کراوە بە کەباب کەم بێتەوە و بەم شێوەیە بەرگیری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەکرێ.

زاوزێ و دووگیانبوون
بەپێی توێژینەوەکان پەیوەندییەک لەنێوان رادەی دووگیانبوونی ژنان و ئەو ئاسنەی دێتە جەستەیانەوە هەیە. بەکارهێنانی ئاسید فۆلیکی لە کاتی دووگیانیدا دەتوانێ سیستمی عەسەبی کۆرپەلە لە زیانەکان بپارێزێت. فاسۆلیا 10٪ـی پێویستی رۆژانە بە ئاسید فۆلیک و ٦٪ـی پێویستیی رۆژانەی جەستە بە ئاسن دابین دەکات.

کەمکردنەوەی مەترسیی خەمۆکی
بەکارهێنانی "فۆلات" دەتوانێ بەرگیری لە کۆبوونەوەی "هێمۆسیستێئین"ـی زیادی لە جەستەدا بکات. بوونی هێمۆسیستێئین لە جەستەدا بەرگیری لە گەیشتنی خوێن و خۆراک بە مێشک دەکات و سیستمی بەرهەمهاتنی هۆرۆمۆنەکانی سێرۆتۆنین و دۆپامین تێک دەدات. ئەم هۆرمۆنانە خووەکانی مرۆڤ رێک دەخەن و خەو و ئیشتیای خۆراک کۆنتڕۆڵ دەکەن.

کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە
کۆپێک فاسۆلیای سەوز نزیکەی 28 کالۆری وزە هەیە. ئەم بڕە فاسۆلیایە هیچ چەوەرییەکی نییە. کەوابوو، ئەگەر حەزتان لەوەیە لەش و لارێکی جوانتان هەبێ خواردنی فاسۆلیای سەوز لەیاد مەکەن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved