12/1/2021 05:38 PM

بۆچی بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستین خۆمان دەکێشینەوە؟

ئەلارمی مۆبایل ئەگەرچی ئاگادارمان دەکاتەوە کە رۆژ بووەیەوە بەڵام جەستەمان لەخەو هەڵناستێنێت؛ ئەوەی وا ئەم کارە ئەنجام دەدات ئەو خۆ کێشانەوانەی پاش هەستان لە خەوە. لەدریژەدا دەمانهەوێ بزانین بۆچی کاتێک لە خەو هەڵدەستین بێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە خۆمان دەکێشینەوە و گرنگیی ئەم کارە چییە.


ماسولکەکان سەرلەنوێ رێک دەخرێنەوە
کاتیک دەخەوین ماسولکەکانی جەستە حاڵەتی "تۆنۆس"ـی خۆیان (کە دەبێتە هۆی وەستانی ماسولکەکان) لەدەست دەدەن و شلەمەنییەکانی جەستە بەهۆی هێزێ راکێشەریی زەوی لەدرێژەی پشتدا کۆ دەبنەوە. کاتێک خۆمان دەکێشینەوە، ئەم شلەمەنیانە جەستە مەساج دەکەن و بە ئارامی دەگەڕێنەوە سەر جێگەی خۆیان و بەم شێوەیە چالاکی ماسولکەکان دەست پیدەکاتەوە.

سترێس کەم دەکاتەوە
کاتێک هاوکات خۆمان دەکێشینەوە و باوێشک دەدەین بەم کارە یارمەتی سووڕی خوێن دەدەین کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سترێس. هۆکاری ئەم مەسەلەیە ئەوەیە کە ئەم کارە دەبێتە هۆی چالاکبوونی لەنەکاوی بەشێک لە مێشکمان کە بەپرسی ترپە دڵ، سیستمی هەرس و کارکردنی هۆرمۆنەکانە.

وشکیی جەستە لەناو دەبات
کاتێک بە ماوەیەکی زۆر لە حاڵەتێکدا دەمێنینەوە جەستە وشک دەبێت. کاتێک لە خەو هەڵدەستین و خۆمان دەکێشینەوە لەڕاستیدا جومگە و ماسولکەکان وەرزش دەکەن و پانتایی جووڵەکردنەکەیان بەرفرەوان دەبێتەوە. ئەم کاتە بە مێشک دەڵێ کە کاتی لە خەو هەستانە.

یارمەتی مێشک دەدات سیگناڵی بەهێز رەوانەی ماسولکەکان بکات
خۆ کێشانەوە یارمەتی جەستە دەدات کە پەیوەندیی دووبارەت مێشک و ماسولکەکان پێک بێتەوە. واتە کاتێک خۆمان دەکێشینەوە مێشک سیگناڵی بەهێزتر رەوانەی ماسولکەکان دەکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved