تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ندین ئاماژه‌ی بۆ سه‌رسامبون like و كۆمێنت زیادكرد، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش له‌سه‌ر داوای به‌كارهێنه‌رانه، چونكه به‌كارهێنه‌ران بڕوایان وابوو ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك به‌س نیه بۆ سه‌رسامبوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی تری بۆ ئه‌و به‌شه زیادكرد كه خۆی له‌ئاماژه‌كانی (خه‌مباری، توڕه‌یی، خۆشه‌ویستی، سه‌رسامی، پێكه‌نین) ده‌بینێته‌وه. له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كه‌ی فه‌یسبووك، مارك زوربێرگ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه دڵخۆش نین، هه‌ندێكجار بابه‌تی خه‌مبارو بێزاری له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه به‌كارهێنه‌ران داوایانكرد كه هێمایه‌ك زیادبكه‌ین وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ به‌دڵنه‌بوونی بابه‌تی بڵاوكراوه، به‌ڵام ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك به‌س نیه، بۆیه چه‌ند هێمایه‌كمان زیادكرد. مارك له‌به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ستافی كاركردن له‌فه‌یسبووك كاتێكی زۆریان كوشت تا بتوانن ئه‌مكاره به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، بۆئه‌وه‌ی ئاسانكارییه‌ك بێت بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی به‌كارهێنه‌ران، به‌جۆرێك كه هه‌مان هه‌ستی به‌دڵنه‌بوونی تێدا بێت. له‌كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه (هێمای خۆشه‌ویستی) به‌ختێكی باشی ده‌بێت و كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران جێده‌هێڵێت. خاك - و/ گۆران قادر س/ sky NEWS
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure