ئه‌پڵیكه‌یشنی Viber رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ڤێرژنی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی بۆ 5.8 به‌رزكرده‌وه كه چه‌ند نوێكارییه‌ك له‌خۆده‌گرێت، هاوكات ڤێرژنه نوێیه‌كه‌ی به‌ته‌كنه‌لۆژیای 3D Touch له‌سه‌ر سیستمی كارپێكه‌ری IOS پاڵپشتی ده‌كرێت. نوێكارییه‌كی تری Viber دابه‌شكردنی شاشه‌ی I Pad ـه بۆ چه‌ند به‌شێك تا سه‌رجه‌م ئه‌و وێنانه نیشانبدرێته‌وه كه له‌كاتی گفتوگۆدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتی گفتوگۆی به‌كۆمه‌ڵ و له‌ناو گروپێكدا ده‌توانیت بزانیت كام هاوڕێیه‌ت نامه‌كه‌تی خوێندووه‌ته‌وه یان به‌دڵی بووه، هه‌روه‌ها ڤایبه‌ر له‌م نوێكارییه‌یدا تایبه‌تمه‌ندی گه‌ڕانی باشتر كردووه، كه ئاسانترو ئه‌نجامی باشتری هه‌یه. خاك – و/ گۆران قادر س/ رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure