1/2/2021 04:57 PM

خەڵاتە نوێیەکەی چین؛ ڤایرۆسی مەرگهێنەری "نیپا"

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "نیپا/ Nipah" لە چین کە تا 75٪ کوشەندەیە و دەتوانێ پاندێمییەکی دیکەی لێبکەوێتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیە دەرمانسسازییەکانی جیهان بەهۆی چڕبوونەوەیان لەسەر کۆرۆنا بەهیچ شێوەیەک ئامادەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم بایرۆسە نوێیەیان نییە.
ڤایرۆسی نیپا زۆر کەم دەردەکەوێت و لە رێگای شەمشەمەکوێرەی میوەخۆرەوە دەگوازرێتەوە و دەتوانێ کۆمەڵێک نیشانەی هاوشێوەی هەڵامەت لە مرۆڤدا بەدی بێنێت و زیان بە مێشک بگەیەنێت.ڤایرۆسی نیپا سەرەتا ساڵی 1999ـدا پەرەی گرت و ساڵی 2018 لە ویلایەتی باشووری کرالا 17 کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستدا.
نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی نیپا بریتین لە: تا لێهاتن، سەرئێشە، ئێشی ماسولکە، رشانەوە، ئێشی قوڕگ، سەرگێژبوون، خەواڵوویی و کەمبوونەوەی ئاستی هوشیاری مرۆڤ. کۆئەندامی هەناسەش بە هۆی گیرۆدەبوون بە ڤایرۆسەوە تووشی گرفت دەبێت و لە حاڵەتە مەترسیدارەکاندا، کەسی تووشبوو پاش 24 بۆ 48 کاتژمێر دەڕواتە ناو کۆماوە. زەمەنی نهێنی‌بوونی ئەم نەخۆشییە بەگشتیی 4 بۆ 14 رۆژە بەڵام هەندێک جار یەک مانگ لەجەستەدا دەبێت ئینجا نیشانەکانی دەردەکەون.

 

سەرچاوە: english.alarabiya

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved