4/2/2021 04:47 PM

چۆن بەرگیری لە پێکهاتنی بەردی گورچیلە بکەین؟

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ژمارەی تووشبووان بە بەردی گورچێلە لە بەرزبوونەوەدایە. کارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن هۆکاری ئەم مەسەلەیە برەو پەیدا کردنی هەندێک باوەڕی هەڵەیە. بونیاد نەتەوەیی گورچیلەی ئەمریکا (National Kidney Foundation) لە هاوکاری لەگەڵ دوکتۆر "ئالان جاگروو/ Allan Jhagroo"، پسپۆڕی گورچیلە و مامۆستای کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی ڤیسکانسین، بە ناساندنی هەندێک لە دەرمانە هەڵەکانی بەردی گورچیلە، کەسانەکانی هان دا بەرە چاکسازیی لە لایف ستایلدا بۆ رزگاربوون لە بەردی گورچیلە.
سۆنا، یۆگا و وەرزشە قورسەکان ئەگەرچی دەبنە هۆی تەندروستیی جەستە، بەڵام لەوانەیە ببنە هۆی پێکهاتنی بەردی گورچیلە. لەدەستچوونی ئاو چ دەرئەنجامی ئەم وەرزشانە بێت یان گەرمیی هەوا، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی رادەی میز. هەرچی زیاتر عارەقە بکەنەوە، ئەگەری نیشتنی مادە کانگەییەکان لە گورچیلە و بۆرییەکانی میزدا زیاتر دەبێت. کەوابوو هەوڵ بدەن بە تایبەت ئەو کاتانەی جەستەتان رووبەڕووی چالاکییەکی قورس دەبێتەوە ئاو بخۆنەوە.
ئۆگزالات (Oxalate) لە زۆربەی خۆراکەکاندا دەست دەکەوێت، بۆ نموونە: میوە، سەوزەوات، چەرەسات، دانەوێڵە، شیرەمەنی و تەنانەت چۆکڵێتەکان. رێواس، چەوەندەر، سپیناخ و پەتاتەش سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئەم مادەیەن. خواردنی ئەم خۆراکانە دەتوانێ بۆ ئەوە کەسانەی تووشی بەردی جۆری ئۆگزالات-کالسیۆم-کە باوترین جۆری بەردی گورچیلەیە- دەبن، زۆر بەسوودە. دەگوترێ بە سڕینەوەی خواردنی مادەی ئۆگزالات ئەگەری پێکهاتنی بەردی گورچیلە کەم دەبێتەوە، بەڵام ئەم بڕوایە لە کردەوە دروست نییە و بە خواردنی ئۆگزالات و کالسیۆم لەگەڵ یەک، لەوانەیە بەر لەوەی بگەنە گورچیلە لە گەدە یان ریخوڵەدا تیکەڵ بە یەک بن و بەم جۆرە بەرگیری لە پێکهاتنی بەردی گورچیلە دەکرێت.
هەمان بیروڕا سەبارەت بە کالسیۆمیش هەیە. واباشە لەجیاتی کەمکردنەوەی خواردی کالسیۆم، خواردنی سۆدیۆم کەم بکەنەوە.

 

سەرچاوە: kidney

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved