28/2/2021 01:51 PM

ڤاکسینی بێ رکابەری جانسۆن ئەند جانسۆن

ڤاکسینی نوێی کۆمپانیای Johanson&Johanson بڕیارە بەم زووانە لەلایەن دایرەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە مۆڵەتی پێبدرێت و هەر لە ئێستاوە وڵاتی بەریتانیا 30 ملیۆن دانە لەم ڤاکسینەی داوا کردووە. ئەم ڤاکسینە لە سەتا 85 بەرگیری لە کۆرۆنا دەکات و دەتوانێ گیانی ملوێنان کەس رزگار بکات. ئەم کۆمپانیایە بڕیاری داوە تا کۆتایی مانگی ژوئەن 100 ملیۆن دانە بخاتە بەر دەستی حکومەتی ئەمریکاوە.
لە دۆخێکدا کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا هەستی پێدەکرێت، وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ڤاکسینی جانسۆن ئەند جانسۆن دەتوانێ خێرایی ببەخشێت بە رەوتی پاراستنی کەسەکان لەبەرانبەر کۆرۆنادا. بەپێچەوانەی ڤاکسینی فایزەر، ئەم ڤاکسینە نوێیە تەنها بە یەک جار لێدان، کەسەکە پارێزراو دەکات. ئەگەرچی تاقیکارییەکان لەسەر ئەم ڤاکسینە بەگشتی سەرکەوتوو بوون بەڵام هێشتا لەلایەن دایرەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە مۆڵەتی پێنەدراوە، بەڵام هەمووان چاوەڕوانن لەو رۆژانەی داهاتوودا ئەم رووداوە روو بدات. ڤاکسینی جانسۆن ئەند جانسۆن بەنیسبەت ڤاکسینی ڤایزەر هەرزانترە و راگرتنەکەی پێویستی بە سەرمایەکی زۆر نییە. تێچووی یەک دانە لەم ڤاکسینە 7 پاوندە.
بەپێی توێژینەوەکان ئەم ڤاکسینە جگە لەوەی بەرگیری لە تووشبوون بە کۆرۆنا دەکات، هەروەها بەرگیری لە بڵاوبوونەوە و گشتگیربوونی ڤایرۆسەکەش دەکات. کۆمپانیای جانسۆن ئەند جانسۆن بەتەمایە تا کۆتاییەکانی مانگی مارس 20 ملیۆن دانە لەم ڤاکسینە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بکاتەوە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved