28/2/2021 01:52 PM

هێرشی پانیک چییە؟

هەموومان لەگەڵ ترس رووبەڕوو بووینەتەوە. مەبەست هەمان هەستی باو و ئاشنایە کە لەکاتی بەرەرووبوونەوە لەگەڵ شتێک غەریب و دۆخێکی نەگونجاودا روو دەدات. ئەم دژکردەوەیە بەشێکە لە وڵامی سیستمی عەسەبیی ئێمە بۆ دۆخە مەترسیدارەکان و ئێمە بۆ شەڕ یان راکردن ئامادە دەکات. بەڵام هێرشی پانیک شەپۆلێکی لەنەکاوە و بەهۆی لەنەکاوبوون و قورساییە ئیفلیج‌کەرەکەی، کێشەیەکی نەناسراوە. پانیک بەتەواوی لەنەکاوە و بەبێ هیچ نیشانەیەک روو دەدات. تەنانەت لەوانەیە لە کاتی ئارامی و یان لە کاتی خەودا هێرش بکاتە سەرتان.  
هێرشی پانیک لەوانەیە تەنها یەکجار روو بدات، بەڵام لە زۆرینەی کەسەکاندا دووبارە دەبێتەوە. هێرشی پانیک لە دۆخە بزوێنەرەکاندا روو دەدات؛ بۆ نموونە پەڕینەوە لە پردێک یان قسەکردن لەناو کۆڕێکدا؛ بەتایبەت ئەگەر ئەم دۆخە پێشتریش هۆکاری هێرشی پانیک بووبێت. لەوانەیە یەک یان چەند هێرشی پانیکتان ئەزموون کردبێت و بەگشتی تەندروست و سەلامەت بن، بەڵام لەوانەیە هێرشە پانیکەکانی ئێوە بەشێک لە نەخۆشییەکانی دیکە بۆ نموونە ئاڵۆزیی پانیک، فۆبیای ترس لە کۆبوونەوەکان یان خەمۆکی بێت.
بەشێک لە نیشانەکانی هێرشی پانیک: هەناسەسواری، تەپەی دڵ یان بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ، ئێشی قەفەزی سنگ، لەرزین، هەست بە خنکان، عارەقەکردنەوە، رشانەوە، هەست بە سڕ بوون، هەست بە گەرمی یان ساردی زۆر.

 

سەرچاوە: helpguide

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved