1/3/2021 05:47 PM

ئەم خۆراکانە خەو ئاڵۆز دەکەن

جەستە بۆ پشوودان و خۆبەهێزکردنەوە پێویستی بە خەوێکی ئارام هەیە. ئەو کەسانەی شەوانە ناخەون لە ماوەی رۆژدا وزەی پێویست بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان نییە و بەردەوام هەست بە ماندوویەتی دەکەن و ئەم بابەتە کاریگەریی لەسەر خووەکانیان دەبێت. هۆکارەکانی تێکچوون و ئاڵۆزیی خەوی شەوانە زۆرن کە یەکێکیان خواردنی نەگونجاوی بەر لە خەوتن یان رێک لە کاتی خەوتنە. بەشێک لە خۆراکەکان ئەگەر بەر لە خەوتن بیانخۆیت خەوەکەت ئاڵۆز دەکەن و لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێکیان ئاشنا دەبین.

گریپ‌فروت: ئەم میوەیە تامێکی ترش و خۆشی هەیە و پڕاوپڕە لە ڤیتامین، بەڵام مادەیەکی ئاسیدییە. خواردنی ئەم میوەیە بەر لە خەوتن هۆکارە بۆ کزانەوەی سەر دڵ و خەوەکەتان تێکدەدات. باشترین کات بۆ خواردنی ئەم میوەیە بەیانیانە.

کەرەوەز: خواردنی کەرەوەز و ئەو خۆراکانەی بەشی زۆری پێکهاتەکەیان ئاوە (بۆ نموونە خەیار و شووتی) لە کۆتاییەکانی شەودا باش نییە. ئاوی ماو ئەم خۆراکانە میزەڵدان پڕ دەکات و کەوابوو دەبێ دەبێ لە خەو هەستن و میز بکەن و ئەمەش سیستمی خەو دەشێوێنێت.

تەماتە: تەماتە پڕاوپڕە لە مادەی «تیرامین». تیرامین جۆرێک ئاسید ئامینیە کە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی هۆرمۆنی «نوورئێپی‌نێفرین». ئەم خۆراکە جۆرێک بزوێنەرە کە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی چالاکیی مێشک و بەم جۆرە ئیزن نادات جەستە بڕواتە حاڵەتی خەوەوە.

پەنیری پیتزا: خۆراکی چەور و سوور کراوە بە سەختی هەرس دەبن و خەو ئاڵۆۆز دەکەن. بە گوتەی پزیشکان خواردنی ئەم خۆراکانە لە شەودا تەنانەت  کاریگەریی هەندێک لە دەرمانەکان کەم دەکەنەوە. پەنیری پیتزا واباشە 3 کاتژمێر بەر لە خەوتن بخورێت.

چۆکڵێتی تاڵ: خواردنی رۆژانەی چۆکڵێتی تاڵ بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە، بەڵام ئەگەر بەر لە خەوتن بیخۆیت خەوەکەت تێک دەدات. چۆکڵێت و چا مادەی «کافەئین»ـیان تێدایە کە بەرگیری دەکات لە خەوتن. هەوڵ بدەن 4 بۆ 6 کاتژمێر بەر لە خەوتن واز لە خواردنی چۆکڵێت، چا و قاوە بهێنن.

 

سەرچاوە: aarp

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved