7/3/2021 06:02 PM

دایکێکی گەنجی روسی خاوەنی 11 مناڵە و داوای زیاتریش دەکات!

وا وێنا بکەن نەک مناڵێک بەڵکوو هاوکات 11 مناڵتان هەبێت کە پێویستیان بە سەرنج و پێڕاگەیشتنی ئێوە هەیە. ئەوە ژیانی "کریستینا ئوزتورک"ـی تەمەن 33 ساڵی خەڵکی روسیایە کە عاشقی مناڵە و حەزی لە بنەماڵەی قەرەباڵغە. کریستینا کاتێک تەمەنی ١٧ ساڵان بوو بووە خاوەنی یەکەم مناڵی خۆی واتە ڤیکتۆریا. ئەو لەو کاتەدا دایکێکی سەڵت بوو بەڵام ژیانی کاتێک گۆڕدرا کە لە گەشتێکدا لەگەڵ هاوسەری ئێستای ئاشنا بوو. بە گوتەی کریستیانا، هاوسەرەکەی لە یەکەم نیگادا عاشقی بو و داوای لێکرد هاوسەرگیری لەگەڵ بکات و ببنە خاوەن مناڵێکی زۆر.
زۆرینەی مناڵەکانی کریستینا هاوکات لەدایک بوون و هاوتەمەنن! ئەم شتە بەشێوەی سروشتی روو نادات، کەوابوو کریستینا و هاوسەرەکەی بۆ ئەوەی بتوانن بە جارێک ببنە خاوەن مناڵێکی زۆ مناڵدانی چەند ژنی دیکەیان بە کرێ گرت بۆ ئەوەی بەخێرایی ببنە بنەماڵەیەکی گەورە. راستە هەموو مناڵەکان لە کریستینا نەبوون بەڵام بە دایکی بایۆلۆجیکی ئەوان دێتە ئەژمار. ئەم خێزانە حەزیان لە مناڵی‌تریشە بەڵام هێشتا لەسەر ژمارەکەی بە رێککەوتن نەگەیشتوون!
هاوسەرەکەی کریستینا ملیۆنەرێکی تەمەن 56 ساڵ و باوکێکی بێ‌وێنەیە کە ئیزن نادات خێزانەکەی کەموکوڕیان هەبێت. بۆ ئەوەی کریستینا بتوانێت بە باشترین شێوە ئاگاداری لە مناڵەکان بکات، ئەو و هاوسەرەکەی چەند پەرەستار لە ماڵەکەیان دامەزراندووە. کریستینا دەڵێ ئەو و هاوسەرەکەی بەرپرسایەتیەکانمان لەناو یەکدا دابەش کردووە. هاوسەرەکەی کریستینا خەریکی پیشەکەی خۆیەتی و کریستیناش ئاگاداری لە مناڵەکان دەکات. ئەوان بە بەردەوامی ئەڕۆن بۆ پیاسە، یاری دەکەن و سەیری فیلم دەکەن. لە پشوودانەکانی کۆتایی هەفتەشدا ئەندامانی بنەماڵە هەموو لای یەکن و لەگەڵ یەک خواردن دەخۆن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved