29/2/2016 09:30 AM

ئه‌م مۆبایله‌ به‌ 75 رۆژ جارێك شه‌حنكردنه‌وه‌ی ده‌وێت

كۆمپانیای Ulefone ی چینی نوێترین مۆبایلی خۆی به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رزه‌وه‌ ئاشكراكرد، كه‌ پاترییه‌كی به‌توانای 6050 میلی ئه‌مپێری بۆ دانراوه‌، هێزی ئه‌م پاترییه‌ ده‌كاته‌ دوو هێنده‌ی پاتری مۆبایلی گالاكسی ئێس حه‌وت، چونكه‌ مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگ توانای پاترییه‌كه‌ی 3000 میلی ئه‌مپێره‌.

ئه‌م پاترییه‌ به‌توانایه‌ واده‌كات كه‌ مۆبایلی Ulefone Power  به‌ یه‌ك جار شه‌حنكردنه‌وه‌ بۆماوه‌ی 75 رۆژ له‌كاردا بێت، هاوكات ده‌توانرێت 63 كاتژمێریش قسه‌ی پێبكرێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت نزیكه‌ی 96 كاتژمێر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كاربهێنرێت.

مۆبایلی Ulefone Powerوه‌ك هه‌ر مۆبایلێكی تری زیره‌ك چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئاسایی هه‌یه‌، وه‌ك قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینجه‌ كه‌ به‌ روونمای Full HD كارده‌كات. له‌گه‌ڵ بوونی چینێكی پارێزه‌ری شاشه‌ له‌جۆری شوشه‌ی گوریللا گاس3، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی میدیاتیك هه‌شت هێنده‌ییه‌ به‌خێرایی 1.3 گێگا هێرتزه‌، رامی ئه‌م مۆبایله‌ 3 گێگابایته‌.

ده‌رباره‌ی كامێراكانیشی، ئه‌وه‌ مۆبایلی  Ulefone Powerروونمای كامێرای پشته‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌ كه‌ له‌كامێرای كۆمپانیای سۆنیه‌و له‌گه‌ڵ كامێراكه‌شدا دوو رووناكی فلاشی بۆ دانراوه‌، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی 5 مێگاپێكسڵه‌، مۆبایله‌كه‌ به‌تۆری نه‌وه‌ی چواره‌م 4G LTE  پاڵپشت ده‌كرێت، هاوكات به‌وه‌شاندنی ئه‌ندرۆید 5.1 لوای بوب كارده‌كات.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ شاشه‌ نیوز





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved