15/3/2021 06:48 PM

ئەم خۆراکانە فشاری خوێن کەم دەکەنەوە

فشاری خوێن یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی جەڵتەی مێشک و دڵە و بەداخەوە بە هۆی لایف ستایل و شێوەی خواردنی ئەم سەردەمەوە، زۆر کەس تووشی دەبن. بۆ چارەسەرکردنی فشاری خوێن دەبێ شێوەی ژیانمان بگۆڕین، واز لە جگەرەکێشان بهێنین، خواردنی چەوری کەم بکەینەوە،  وەرزش بکەین و سیستمێکی خۆراکی باش بەکار بێنین. لەم بابەتەدا ئێمە پێتان دەڵێن کام یەک لە خۆراکەکان فشاری خوێن کەم دەکەنەوە.

شیرەمەنی: شیرەمەنی پڕاوپڕە لە کالسیۆم کە رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی فشاری خوێندا. هەڵبەت دەبێ شیرەمەنی کەم چەوری بەکار بێنن.
چۆکڵێت: چۆکڵێت و کاکاو دەوڵەمەندن بە مادەی "فلاونۆل" کە فشاری خوێن کەم دەکاتەوە. فلاونۆل هۆکارە بۆ بەرهەمهاتنی ئەاسید نیتریک و ئەم ئاسیدەش دەمارەکانی خوێن دەکاتەوە و بەم جۆرە ئاستی فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
زەیتی زەیتوون: زەیتی زەیتوون مادەیەکی تێدایە بە ناوی «پۆلی‌فنۆل» کە بەپێی توێژینەوکان فشاری خوێنی سیتۆلیک و دیاستۆلیک کەم دەکاتەوە.
فستق: بەپێی توێژینەوەیەک کە ساڵی 2013 دەرئەنجامەکانی لە گۆڤاری "فشاری خوێن"ـدا بڵاو بووەوە، دەرکەوت ئەو بەشداربووانەی کە بەنیسبەت بەشداربووانی دیکە رێژەیەکی زیاتر فستقیان خواردووە، فشاری خوێن و کۆلستڕۆڵی خوێنیان زیاتر دابەزیوە.
هەنار: سوودەکانی هەنار بۆ سیستمی خوێن ئاشکران بەڵام لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە هەنار دەتوانێ فشاری خوێنیش کەم بکاتەوە. ئەگەر هەیە ئەم تایبەتمەندییە بەهۆی بوونی کالسیۆم یان پۆلی‌فنۆل لە پێکهاتەی هەناردا بێت.

 

سەرچاوە: berkeleywellness

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved