24/3/2021 03:05 PM

بەبێ بۆتۆکس‌کردن چرچی ناوچاوانت لەناوبەرە

دەتوانین بڵێن کە سەرەکیترین هۆکاری خەت و چرچی ناوچاون دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی تەمەن و لاوازبونی ماسولکەکان. جەگە لەم هۆکارە سەرەکییە، لەبەر خۆر بوون بۆ ماوەیەکی زۆر ە هەروەها سترێس و دڵەڕاوکێش کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە. بەڵام  سەرەڕای ئەمانەش بە گۆڕێنی شێوەی ژیان و رەچاو کردنی رۆتینێکی ڕۆژانە تەندروست، دەتوانیت دەرکەوتنی ئەم خەت و چەرچیانە دوابخەیت:

1. مۆز 
مۆز سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و زەیتی سروشتییە کە بەسودە بۆ تەندروستی پێست. چارەکە مۆزێک ورد بکەو بیدە لە ناوچەوانت و بۆ ماوەی 15 خولەک مەجالی بدە تا لەسەری بمێنێتەوەو دواتر بیشۆرەوە.

2. میوه مزرەکان
لەبەر ئەوەیکە میوە مزرەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و E، سودێکی زۆریان بۆ پێست هەیە. ئەتوانی هەر کام لەم میوانە (لیمۆ، پرتەقاڵ و سندی‌و...) پارچە پارچە بکەیت و بیدەیت لە ناوچەوانت و مەجالی بدەی بۆ 10 خولەک لەسەری بمێنێتەوە.

3. زەیتی سروشتی
یەکێک لەو مادانەی کەوا دەتوانێ شێداری پێست بپارێزیت، زەیتی سروشتی و بۆ نمونە زەیتی زەیتون یان زەیتی گوێزی هندییە. لە لایەکی دیکەوە چونکە وشکی پێست  خۆی هۆکارە بۆ زیاتر چرچبونی روخسار، دەتوانی هەفتانە ئەم مادەیە بەکاریبهێنی و سودی لێوەربگریت.

4. سپێنەی هێلکە
سپێنەی هێلکە و هەنگوین تێکەڵ بکەو بیدە لە ناوچەوانت (یان روخسارو هەروەها ملیش) مەجالی بدە بۆ 15 خولەک لەسەری بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆوە.

 

سەرچاوە: healthline
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved