كۆمپانیای نیسان به‌ڕه‌سمی ده‌ستكردن به‌دروستكردنی (نیسان پاترۆڵ نیسمۆ)ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ك پلانیشی بۆ داناوه له‌مانگی مارسی ئه‌مساڵدا ئۆتۆمبێله‌كه ده‌خرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، هاوكات به‌بۆنه‌ی ده‌ستكردن به‌دروستكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه، كۆمپانیای نیسان چه‌ندین كه‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بانگهێشتی كارگه‌ی كیوشۆی ژاپۆن كردووه. كۆمپانیای نیسان له‌ساڵی 1992ـه‌وه كارگه‌ی كیوشۆی دامه‌زراندووه، تائێستاش زیاتر له 5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌مهێناوه، هه‌روه‌ها تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2004 زیاتر له 10 ملیۆن پارچه‌ی یه‌ده‌گی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی نیسان له‌و كارگه‌یه‌دا دروستكردووه. به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانیش بێت به‌مزووانه نیسان پاترۆڵ نیسمۆ ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وڵاتی ئیماراتیش نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله 100470 دۆلار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی وڵاته‌كان نرخه‌كه‌شی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. خاك – و/ گۆران قادر س/ عالم السیارات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure