11/4/2021 07:07 PM

یەکەمین نیشانەکانی جەڵتەی دڵ بناسە

ئەگەرچی جەڵتەی دڵ لەناکاو ڕودەکات و تەنانەت دەتوانێت کەسەکە بەرەوڕوی مەرگ بکاتەوە، بەڵام هاوکات چەند نیشانەیەک هەیە کە تا رادەیەک ئاماژەدەری قۆناغەکانی دەستپێکی ئەم حاڵەتەن و ئەگەر لەئاستیان کەمتەرخەم نەبیت دەتوانێت دەرفەتی چارەسەروەرگرتنت بۆ فەراهەم بکات: 


1. سەرت دەسوڕێت و هەست بە گێژی دەکەیت.

2. لەناو سگتدا هەست بە ئازارێکی نائاسایی و یەکجار زۆر دەکەیت.

3. لەسەر سنگت هەست بە قورسی و ئازاری زۆر ئەکەیت.

4. بەبێ ئەنجامی چالاکی هەست بە هەناسەتەنگی ئەکەیت.

5. ئارەقەی سارد لە روخسارت دەنیشێت.

6. بە شێوەیەکی بەردەوام هەست بە هیلاکی و مادوویی دەکەیت.

7. دڵت تێکەڵ دێت و دەڕشێیتەوە.

8. هەست بە دڵکزە و برژانەوە ئەکەیت.


سەرچاوە: mirror
خاک _ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved