پێگه‌ی (Apple Insider) نوێترین وێنه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵی بڵاوكرده‌وه كه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی 15ی ئازاری ئه‌مساڵ به‌ڕه‌سمی رابگه‌یه‌نرێت. مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌پل ناوی I phone 5se، دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی زۆر نزیكه له‌مۆبایلی ئایفۆن 6، ته‌نها دوگمه‌ی هه‌ڵكردنه‌كه‌ی خراوه‌ته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م مۆبایله نرخه‌كه‌ی 500 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی: قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4 ئینجه. لاته‌نیشته‌كانی هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن شه‌شه. كامێراكانی هاوشێوه‌ی مۆبایلی ئایفۆن شه‌شه، واته روونمای كامێرای پشته‌وه‌ی 8 مێگاپێكسڵه، كامێرای پێشه‌وه‌شی 1.2 مێگاپێكسڵه. به‌خزمه‌تگوزاری Apple Pay پاڵپشتی ده‌كرێت. تایبه‌تمه‌ندی live photosی تێدایه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌مۆبایلی ئایفۆن شه‌ش ئێسدا هه‌یه. به‌چوار ره‌نگی جیاواز به‌رده‌ست ده‌بێت كه بریتین له زیوی، ئاڵتونی، خۆڵه‌مێشی، ئاڵتونی به‌لای په‌مه‌ییدا. پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی A9 ده‌بێت. چاكسازی له بلوتوزو وای فای و پاتری و چه‌ند لایه‌نێكی هه‌ستیاری مۆبایله‌كه كراوه. خاك - و/ گۆران قادر س/ الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure