20/5/2021 11:16 AM

پێکوتەی کۆرۆنا ئەم کێشانەی لێدەکەوێتەوە

لێدانی پێکوتەی کۆڤید-19 لە هەموو جیهان دەستی پێکردووە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کێشە و گرفتەکانی بەنیسبەت رابردوو باشتر بناسرێن. لەدرێژەدا هەندێک لەم کێشانە دەخەینە بەر باس و واباشە بەر لەوەی پێکوتەی کۆرۆنا وەربگرن ئاگاداری ئەم بابەتە بن.

بینینی خەونی ئاڵۆز: بەشێک لەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە باس لەوە دەکەن پاش لێدانی پێکوتەکە خەونی سەیروسەمەرە دەبینین. بۆ نموونە دیدار لەگەڵ سەرۆک‌کۆمارانی جیهان، سەرکەوتن لە کەشتی تایتانیک و شتی لەم چەشنە. هەڵبەت ئەم کێشەیە مەترسیدار نییە و تەنها سووڕی خەو بە هۆی لێدانی ڤاکسینەوە هەندێک گۆڕانی بەسەردا دێیت.
ئاوسانی ئەو بەشانەی فیلەر و بۆتۆکس کراون: بە گوتەی توێژەران ئەو کەسانەی عەمەلیاتی جوانکاری (فیلەر و بۆتۆکس و...)ـیان کردووە دەبێ خۆیان ئامادە کەن بۆ هەڵئاوسانی ئەو شوێنانەی جوانکاریان لەسەر ئەنجام دراوە. ئەم دژکردەوەیە بە هەوکردن نایەتە ئەژمار بەڵکوو دژکردەوەی سیستمی بەرگرییە کە لە شێوەی هەڵئاوسان دەردەکەوێت.
تامی ئاسن لە دەمدا: هەندێک لەو کەسانەی پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە هەست بە تامی ئاسن دەکەن لە دەمیاندا کە رێک چەند خولەک پاش لێدانی ڤاکسینەکە رووی داوە. ئەمەش وڵامی سیستمی بەرگرییە و بابەتێکی مەترسیدار نییە.
گرێ کردنی ژێر باڵ: هەندێک لە نەخۆشەکانیش جۆرێک هەڵئاوسانیان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی جەستەیاندا ئەزموون کردووە. بەپێی راپۆرتی CDC، سەبارەت بە ڤاکسینی مۆدێرنا، هەڵئاوسانی دەمارە سپییەکانی ژێر باڵ یەکێک لە دەرکەوتەکانی لێدانی پێکوتەی کۆڤید-19ـیە.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved