30/5/2021 08:54 AM

هۆکارەکانی تینوویەتیی لەڕادەبەدەر

هەست بە تینوویەتی بابەتێکی سروشتییە کە لەوانەیە بەهۆی کەم‌ئاویی جەستە، خۆراکی سوێر و چالاکیی جەستەییەوە دروست بێت. هەندێک جار تینوویەتی لەڕادەبەدەر دەتوانێ نیشانەی نەخۆشی بێت. ئەگەر جەستەتان بە رادەی پێویست شێدار بوو بەڵام  دیسانیش هەستتان بە تینوویەتی کرد دەبێ بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن. لەدرێژەدا هۆکارە باوەکانی تینوویەتی لەڕادەبەدەر دەخەینە روو.

شەکرە: کاتێک ئاستی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە زەخت دەکەوێتە سەر گورچیلەکان و ئەمەش هۆکارە بۆ میزکردن و گلۆکۆزی زیادی لە جەستە دەڕواتە دەرەوە.
شەکرەی جۆی یەکەم: ئەم جۆرە شەکرە بەپێی ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەکان پۆلێنبەندی دەکرێت و لەسەر راکێشان هەیە و لەکاتی میزکردندا ئاوێکی زۆر لە جەستە دەڕواتە دەرەوە.
سووڕی مانگانە: لەم کاتانەدا دەبێ بڕێژی زۆر ئاو بخۆنەوە چونکە هۆرمۆنی پرۆژسترۆن و سترۆژێن لەسەر ئاستی شلەمەنییەکان کاریگەریان هەیە.
دەمی وشک: هەڵەیەکی باو کە هەمیشە هەیە ئەوەیە کە لایان وایە وشکیی دەم هۆکارەکەی تینوویەتیی لەڕادەبەدەرەوەیە بەڵام هۆکارێکی دیکەی وشکیی دەم، ئاڵۆزیی سیستمی ئاوی دەمە.
کەم‌خوێنی ئانێمی: کەم‌خوێنی لەنەکاو کە لە دەرئەنجامی سووڕی مانگانە یان خوێنبەربوونی گەدەوە روو دەدات، بە هۆکاری سەرەکی ئانێمی دێنە ئەژمار، هەر بۆیە جەستە بۆ قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی شلمەنییەکانی جەستە ئاو بەکار دێنێت.
فشاری خوێنی نزم: فشاری خوێنی نزم، خەمۆکی، تووڕەبوون، تینوویەتی و سەرگێژبوونی بەدواوەیە.
سیستمی خۆراک: ئەو خۆراکانەی میزهێنەرن بۆ نموونە: کەرەوەز، لیمۆ و چەوەندەر هەست بە تینوویەتی زیاتر دەکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved