كۆمپانیای به‌ناوبانگی BMW نه‌وه‌ی حه‌وته‌می ئۆتۆمبێله‌كانی له‌جۆری M760LI ئاشكراكرد، كه به‌پێی پێوه‌ری جیهانی M Power له‌لایه‌ن ستافی تایبه‌تی كۆمپانیاكه‌یه‌وه دروستكراوه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌پێشانگای ژنێفی ئه‌مساڵدا ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌هێزو كه‌شخه‌یه‌ی نمایشكرد. ئۆتۆمبێلی M760LI به‌چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێش له‌ئۆتۆمبێله‌كانی پێش خۆی جیاده‌كرێته‌وه، بزوێنه‌رێكی به‌هێزی تۆربۆی دوانی بۆ دانراوه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.6 لیتره به‌توانای 592 ئه‌سپ، هێزی سوڕانه‌وه‌شی 800 نیوتن مه‌تره، ئه‌م بزوێنه‌ره به‌هێزه به‌ستراوه‌ته‌وه به 8 گێڕی ئۆتۆماتێك، ئۆتۆمبێله‌كه سیستمی پاڵنانی چواری بۆ دانراوه xDrive، به‌هۆی هێزو توانای بێ سنورییه‌وه له‌ماوه‌ی 3.9 چركه ده‌توانێت خێراییه‌كه‌ی له‌سفره‌وه بگه‌یه‌نێته 100 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا. بۆ ناسینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش 712 یان M له‌سه‌ر لایته‌كانی پشته‌وه‌ی نووسراوه. هه‌رچی ده‌رباره‌ی دیزاینی ده‌ره‌وه‌یه‌تی، ئه‌وا ئۆتۆمبێله‌كه ویلێكی وه‌رزشی 19 ئینجی بۆ دانراوه، به‌شی هه‌وایی پێشه‌وه‌شی فراواتر كراوه‌و لاته‌نیشته‌كانی بچوك كراوه‌ته‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێله نایابه چوار ئه‌گزۆزی بۆ دانراوه، ئیستۆپه‌كانیشی وه‌رزشین و توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه. ناوخۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش گۆڕانكاری ته‌واوی تێدا كراوه، ژمێریاری خێراییه‌كه‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ 320 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا، له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری ته‌واو له‌كوشنی ئۆتۆمبێله‌كه، هه‌روه‌ها كوشنی شۆفێره‌كه‌ش ته‌واو گۆڕاوه‌و وه‌ك كوشنێكی وه‌رزشی نایاب دیزاین كراوه‌ته‌وه. ئامانج له‌دروستكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله سه‌رنجڕاكێشه‌ش بۆئه‌وه‌یه كه BMW ده‌یه‌وێت كێبڕكێی له‌گه‌ڵ مارسیدس AMG S65 ئۆدی S8 بكات. خاك – و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure