31/5/2021 09:17 AM

هەڵەیەکی گەورە لەکاتی حەمامکردندا

کاتێک باس لە تەندروستیی تاکەکەسی دەکرێت، هەندێک رۆتینی رۆژانە و شەوانەتان دێتەوە یاد. لەم نێوەندەدا ئەگەر هەندێک خاڵ پەیڕەو نەکرێت تووشی کێشەی تەندروستی جدی دەبنەوە. بۆ نموونە زۆرینەی ئێمە نازانین لەکاتی حەمامکردندا چ کارێک بە هەڵە ئەنجام دەدەین و نازانین رووبەڕووی چ مەترسییەک دەبینەوە. لەدرێژەدا باس لە گەورەترین هەڵە دەکەیەن کە زۆر جار لەکاتی حەمامکردندا تووشی دەبین.
عەدەسە ئامرازێکە کە هەم بە مەبەستی جوانکاری و هەم بە مەبەستی تەندروسیی بەکار دێت. بەڵام دەبێ ئەوەتان لەیاد بێ کاتێک دەڕۆن بۆ حەمام، مەلەوانگە و هەر شوێنێک کە ئاوی زۆر تێدایە، عەدەسە لە چاوتان بهێننە دەر ئەگینا تووشی کێشەی جدیی تەندروستی دەبن.
پسپۆڕانی چاو لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئاوی حەمام یان مەلەوانگە لەوانەیە مەوادی زیانبەخشیان تێدا بێت و ئەم مەوادە بە عەدەسەکەوە بنووسێت و دواتر بڕواتە نا پێکهاتەی چاوەوە. لەلایەکی دیکەوە ئەگەر عەدەسە لە چاوتاندا نەبێت، چاو باشتر دەتوانێ بەرگری لەخۆی بکات.
بەشێک لە میکرۆب و بەکتریاکان زۆر دەگمەنن بەڵام ئەگەری ئەوەی لە ئاوە جۆراوجۆرەکاندا هەبن یەکجار زۆرە. ئەم بەکتریانە شەبەکەی چاو لەناو دەبەن و ئەمەش کێشەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە؛ هەر لە لاوازیی چاوەوە هەتا کوێر بوون. هەڵبەت ئەم گرفتە تاکە هۆکارەکەی میکرۆب و بەکتریاکان نین، بەڵکوو هەندێک جار بەهۆی بەرکەوتنی عەدەسە لەگەڵ ئاو، عەدەسەکە دەگەڕێت و لەوانەیە شەبەکەی چاو بڕووشێنێت.
کەوابوو ئەگەر بە هەڵە بە عەدەسەوە رۆیشتن بۆ حەمام لە هەر کاتێکدا هاتەوە یادتتان عەدەسەکە لەچاوتان دەربێنن و دواتر بیخەنە ناو گیراوەی دژە-هەوکردنەوە.
کزانەوە، سووربوون، لێڵبوون و گەرمداهاتان بەشێکن لە نیشانەکانی بەرکەوتنی نەگونجاوی ئاو و عەدەسە؛ ئەگەر ئەم نیشانانە دەرکەوتن بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved