لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی كورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه پیشانی ده‌دات كه زیانی سه‌یركردنی یه‌ك سه‌عات ته‌له‌فزیۆن زیاتره له‌زیانی كێشانی د‌وو جگه‌ره. زانكۆی Queensland له‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا، به‌ده‌رئه‌نجامێكی سه‌یر گه‌یشتووه، كه هه‌ر كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆماوه‌ی 6 كاتژمێر له‌ڕۆژێكدا سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكات، ٥ ساڵ ته‌مه‌نی كورتتر ده‌بێت له‌و كه‌سانی كه ته‌له‌فزیۆن نابینن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن له ٢٥ ساڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات. گروپێكی تری لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی ره‌تی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌یان داوه‌ته‌وه‌و رایانگه‌یاندووه كه كێشه‌كه له‌بینین و نه‌بینینی ته‌له‌فزیۆنه‌وه نییه، به‌ڵكو كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن په‌یوه‌ندی به‌دانیشتن و جێگیربوونی جه‌سته‌وه هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌م گروپه پێیانوایه كه كه‌م جووڵه‌یی و قه‌ڵه‌وی، هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نه. جا ئه‌م كه‌م جوڵه‌ییه به‌هۆی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه‌وه بێت یان به‌كارهێنانی مۆبایل یان یاریكردن به‌یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌وه بێت یان دانیشن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت. هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن هه‌رچی بێت، بۆ پارێزگاری له‌ته‌مه‌ن و جه‌سته‌ی خۆت، واباشتره رۆژانه چه‌ندین كاتژمێر به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه دانه‌نیشیت. یان له‌نێوان به‌رنامه‌كاندا یان كاتی قسه‌كردن به‌مۆبایل یاخود به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بجوڵێیته‌وه. بۆئه‌وه‌ی جه‌سته له‌جێگیربوون بپارێزیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure