22/6/2021 04:21 PM

نیشانەکانی پشت‌ئێشەیەک کە هۆکارەکەی کۆرۆنایە

نیشانەکانی کۆڤید-19 زۆر رەنگاڵە و جۆروجۆرن بەڵام سەبارەت بە هەندێکیان هیچ قسەیەک نەکراوە. هۆکارە باوەکانی کۆرۆنا بریتین لە کۆکینی وشک و هەناسەسواری بەڵام هەندێک تووشبوو هەن کە نیشانەی ناسروشتی ئەم نەخۆشییەیان تێدا دەرکەوتووە بۆ نموونە خورانی چاو و یان ئێشی چاو. لە درێژەدا باسی هەندێک لە نیشانەکانی ئێشی پشت کە بە هۆی کۆرۆناوە دێتە دی دەکەین.
هەست کردن بە ئێش لە کاتی هەناسەی قووڵ یان کۆکیندا: هەر ئەو جۆرەی دەزانین جۆرەکانی پشت‌ئێشە هەستی جۆراوجۆر دروست دەکەن بەڵام ئەگەر هەستتان کرد کە لەم سەردەمەدا لەکاتی هەناسەدانی قووڵ یان کۆکیندا، ئێشێکی لەڕادەبەرتان ئەزموون کرد، ئەگەر هەیە ئەم پشت‌ئێشەیە هۆکارەکەی کۆرۆنا بێت.
نەگوازرانەوەی ئێشەکە بۆ قاچ: پشت‌ئێشە بە هۆی دیکە بۆ نموونە گەڕانی دیسکی پشت، کێشە ماسولکەییەکان، کێشەکانی بڕبڕەی پشت و هۆکاری لەم چەشنەوە روو بدات. بەڵام ئەگەر پشت‌ئێشە بەم هۆیانەوە رووی دابێت، ئەگەر هەیە ئەم ئێشە بۆ بەشەکانی خوارەوش بگوازرێتەوە. بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی کۆرۆنا بێت ئەم ئێشە ناگاتە قاچ.
ئێشی ماسولکە لە بەشەکانی دیکەی جەستەدا: ئێشی ماسولکە یەکێک لە نیشانە باوەکانی کۆرۆنایە و لە یەک شوێنی جەستەسدا روو نادات. کەوابوو ئەگەر پشت‌ئێشە دەرئەنجامی کۆرۆنا بێت، ئەگەر هەیە بەشەکانی دیکەی جەستەش بگرێتەوە؛ واتە ئەم ئێشە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنەکانی دیکەی جەستە.
کۆکەی وشک و ئازاردەر: یەکێک لە نیشانە زۆر باوەکانی کۆڤید-19 کە دەبێ لێی بگەڕێن و دڵنیا بن تووشی کۆرۆنا بوون یان نا، کۆکەی وشکە. هەندێک جار پشت‌ئێشەیەک کە لە سەرەتای تووشبوون بە کۆرۆنا ئەزموونی دەکەن، هۆکارەکەی کۆرۆنایە. چونکە کۆکە هۆکارە بۆ ئێشی پەراسوو و سک و ئەم ئێشەش بەخێرایی دەگاتە پشت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved