له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا چه‌ندین ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری بڵاوبوونه‌ته‌وه كه هۆكارێكن بۆ هاككردنی هه‌ژماری فه‌یسبوكه‌كه‌ت. له‌كاتی ره‌زامه‌ندیت له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه، ئه‌وه كه‌سی هاككه‌ر چه‌ندین زانیاری تۆی ده‌ستده‌كه‌وێت وه‌كو ئیمێڵ و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و به‌رواری له‌دایكبوون و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت زانیاری له‌سه‌ر وێنه‌كانت ده‌ستبكه‌وێت، بۆیه ئاگاداری ئه‌م سێ ئه‌پڵیكه‌یشنه به، چونكه ده‌بێته هۆی هاكبوونی هه‌ژماری فه‌یسبوكه‌كه‌ت: 1- كویزات ئه‌پڵیكه‌یشنێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بییه، به‌هۆی چه‌ند پرسیارێكه‌وه كه تۆ وه‌ڵامی ده‌ده‌یته‌وه هه‌ژماره‌كه‌ت ده‌چێته ناو پێگه هاككه‌ره‌كه‌وه، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانت ئاشكرا ده‌بێت. 2- ئه‌پڵیكه‌یشنی nameguess ئه‌میش یه‌كێكه له‌ئه‌پڵیكه‌یشنه مه‌ترسیداره‌كان، به‌داخه‌وه به‌كارهێنه‌رێكی زۆریشی هه‌یه، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه ده‌یه‌وێت بگات به‌ناوی زۆرترین هاوڕێت، بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش په‌نا بۆ چه‌ندین پرسیار ده‌بات، بۆنموونه ده‌پرسێت: ئه‌و كه‌سه كێیه كه له‌كاتی ناڕه‌حه‌تیدا هه‌میشه له‌گه‌ڵته؟ 3- ئه‌پڵیكه‌یشنی knowyourinside ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ش چه‌ند پرسیارێكت لێده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك پرسیاره‌كان ده‌كات كه تۆ هه‌ستبكه‌یت شیكاری بۆ كه‌سایه‌تیت ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌یه‌وێت هه‌ژماره‌كه‌ت هاك بكات، هاوكات ده‌توانێت سه‌رجه‌م نامه تایبه‌ته‌كانیشت بخوێنێته‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure