15/7/2021 06:12 PM

سوودی بیبەری سوور بۆ دابەزاندنی کێش

توێژەران بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە بوونی مادەیەک بە ناوی «کپسایسین» لە بیبەری سووردا کە گەرمی‌هێنەرە، دەتوانێ ئیشتیای خواردن کەم بکاتەوە و خێرایی سووتاندنی کالۆری زیاد بکات.
کپسایسین مادەیەکی بێ‌تام، بێ‌ڕەنگ و بێ‌بۆنە کە هەستی گەرمی لە جەستەدا دروست دەکات و ئەگەر رێژەیەی ئەم مادەیە زۆر بێت تەنانەت دەتوانێ ببێتە هۆی سووتانەوەی پێست. لە پێکهاتەی هەندێک لە کرێمەکاندا ئەم مادەیە هەیە و بۆ گەرم کردنی پێست و لەناوبردنی ئێش بەکار دێت.
نیوە کەوچێکی چا خواردنەوە کپسایسین پێویستی رۆژانەی جەستە بەم مادەیە دابین دەکات. خواردنی ٦ گرام کپسایسین کە رۆژدا ئیشتیا تا رادەیەکی زۆر سەرکوت دەکات و چەوریی ورگ لە پیاوان و ژناندا لەناو دەبات و بەکارهێنانی کالۆری بۆ بڕی ٢٠٠ دانە دادەبەزێنێت و بەم جۆرە خێرایی میتابۆلیزمی بەرز دەبێتەوە و کێشی جەستە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
بیبەری سوور کە کپسایسینی تێدایە لە حاڵەتی وشکدا زیاتر دەتوانێ لەسەر کەمبوونەوەی ئیشتیای خواردن کاریگەری هەبێت. ئەگەر خواردنی بیبەری سوور هاوکات بێت لەگەڵ چالاکییەکانی دیکە بۆ کەمکردنەوەی کێش، بۆ نموونە وەرزشکردن، دابەزینی ئەوتۆی کێشی جەستەی لێدەکەوێتەوە و ئەم گۆڕانە بەخێرایی خۆ دەردەخات.

 

سەرچاوە: drweil

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved