چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی هه‌ردوو مۆبایلی گالاكسی ئێس حه‌وت و ئێس ئیدج هه‌ستان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو مۆبایله تا ئاستی توانایان بزانن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌نجێك به‌ناوی (هاریس كرایكرافت) هه‌ستا به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو مۆبایله له‌ژێر ئاودا، چونكه هه‌ردووكیان ته‌كنه‌لۆژیای ( AB 68)یان تێدایه كه تایبه‌ته به دژه‌ئاو، واته ده‌توانرێت بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك به‌قوڵایی 1.5 مه‌تر له‌ئاودا بهێڵرێنه‌وه. گه‌نجه‌كه سه‌ره‌تا گالاكسی ئێس 7ی خسته په‌رداخێكه‌وه بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك هێشتییه‌وه، دوای ده‌رهێنانه‌وه‌شی مۆبایله‌كه‌ی به‌كارهێنا، تا دڵنیابێت كه سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كاران و هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه. كرایكرافت به‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له‌حه‌وزێكدا ده‌ستیكرد به‌مه‌له‌كردن و گرته‌ی ڤیدیۆیی مه‌له‌كردنه‌كه‌شی تۆماركرد، تا هه‌مووان دڵنیابن كه مۆبایله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه، وه‌ك له‌گرته‌كه‌شدا ده‌یبنین گالاكسی له‌سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوو. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure