كه‌شتیوانێك كه بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌بۆشایی ئاسمان ژیاوه، ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی كه به‌راورد به‌گه‌شته‌كانی تری هه‌ستی پێكردووه توشی سه‌رسوورِمانی كردووه. سكات كێڵی له‌پرێس كۆنفرانسێكدا كه دوای گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی بۆی سازكرا، وتی: ئه‌ندامه‌كانم لاوازبوون و توشی نه‌خۆشی جومگه بووم، هه‌ست به‌ماندووبوون ده‌كه‌م و پێستم به‌قورسی هه‌ستیار بووه. كێڵی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه جیاوازی ئه‌م گه‌شته‌ی له‌گه‌ڵ گه‌شته‌كانی پێشووتریدا، توشی سه‌رسوورِمانی گه‌وره‌ی كردووه. كێڵی ٥٢ ساڵان كه ٣٦٠ رۆژی له‌بۆشایی ئاسمان بردووه‌ته‌سه‌ر، به‌تایبه‌ت ئاماژه به‌كێشه‌ی پێستی ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ پێستم به‌ر هیچ شتێك و ده‌ستم له‌هیچ شتێك نه‌داوه، پێستم به‌ر هیچ پێستێكی تر نه‌كه‌وتووه، پێستم به‌قورسی هه‌ستیار بووه. به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌كاتی دانیشتن یان خه‌وتن، یان رۆیشتن هه‌ست به‌سووتانی پێستم ده‌كه‌م. كێڵی دوای گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌گوێره‌ی راپۆرته پزیشكییه‌كان پێنج سانتیمه‌تر باڵای درێژبووه به به‌راورد به‌پێش گه‌شته‌كه‌ی. له‌وباره‌یه‌وه ناسا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی كێشكردنی زه‌وییه‌وه بووه، بووه‌ته هۆی كێشكردنی برِبرِه‌كانی پشتی. له‌كاتێكدا كه هێزی كێشكردنی زه‌وی كاریگه‌ری به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه نه‌بێت، لێكبه‌سته‌ره‌كانی برِبرِه‌ی پشت ده‌كشێن و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی درێژبوونی باڵا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه كێڵی دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی، باڵای هاته‌وه ئاستی پێشتر. كێڵی و دوو كه‌شتیوانی روسی، كه یه‌كێكیان ناوی میكائیل كورنینكۆنیزه، بۆماوه‌ی ٣٦٠ رۆژ له‌بۆشایی ئاسماندا مانه‌وه‌و رۆژی سێشه‌مه سه‌ره‌تای مانگی مارسی ٢٠١٦ له‌كازاخستان له‌سه‌ر زه‌وی نیشتنه‌وه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure