زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان به‌په‌له ئۆتۆمبێلێك ده‌كڕن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ئاڵۆزی خراپی ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌نه‌وه، بۆیه لێره‌دا به‌هه‌ندێك ئۆتۆمبێلتان ئاشنا ده‌كه‌ین كه له‌كڕینیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه: 1- كیا ری‌و: ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی كۆمپانیای كیا پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرت له‌خراپیداو به‌كارهێنه‌راكانی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه له‌كڕینی، چونكه تاكه ئۆتۆمبێلی كیایه كه كه‌مترین گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجامدراوه، هاوكات لێخوڕینی خۆش نیه و سووته‌مه‌نییه‌كی زۆریش سه‌رفده‌كات. 2- نیسان فرۆنتیر: ئه‌م ئۆتۆمبێله سوته‌مه‌نییه‌كی زۆر سه‌رفده‌كات ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته خاڵێكی لاوازی ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێله پیكابه‌كانی تردا كه قه‌باره‌یان بچوكتره، وه‌ك شیفرۆلیه كولورادو فۆرد رینجرو چه‌ندین پیكابی تر كه قه‌باره‌یان بچوكه. 3- هیوندای فیلوستر: كاتێك مامه‌ڵه‌ی كڕین له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی هیوندای فیلوستر ده‌كه‌یت، ئه‌وه ده‌ته‌وێت شتێكی نوێ سه‌رنجت رابكێشێت له‌م ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه‌دا، بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دایت كه ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی هاتشباك به‌سێ ده‌رگاوه سه‌رنجڕاكێش و به‌هێزه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئۆتۆمبێله دڵخۆش نین و ده‌یانه‌وێت توانایه‌كی زیاتری هه‌بێت، هاوكات گله‌یی له‌لێخوڕینی و توانای ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌ن. خاك – و/ گۆران قادر س: عالم السیارات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure