رۆژی 6ی مارس، كۆمپانیای چاكسازیی ئه‌مریكی ری تێون رایگه‌یاند كه كارمه‌ندی كۆمپانیاكه‌یان رایمۆند سامۆئیل "ری تامڵێنسۆن" له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه. ری تاملێنسۆن به‌داهێنه‌ری پۆستی ئه‌لیكترۆنی بووه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه رێچكه‌ی دنیای په‌یوه‌ندی نوێیان گۆڕی. پێش داهێنانه‌كه‌ی تامڵێنسۆن نووسینی نامه‌ی دیجیتاڵ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر هه‌بوو، به‌ڵام نه‌ده‌توانرا بۆ كه‌سانی تر بنێردرێت. له‌ساڵی 1971 دا ری تامڵێنسۆن توانی له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه یه‌كه‌مین نامه‌ی دیجیتاڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه، له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێتێكی ساده‌وه كه به ئه‌پرانێت (Apranet) به‌ناوبانگ بوو و سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌كاریده‌هێنا، بنێرێت. تامڵێنسۆن بۆ نامه دیجیتاڵییه‌كه‌ی خۆی سوودی له‌هێمای @ وه‌رگرت. ئه‌م هێمایه @ پێشتر له‌بواری بازرگانیدا به‌كارده‌هات، وه‌ك دیاریكردنی نرخی شت. ری تامڵێنسۆن له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌دایكبووه‌و خوێندنی له‌ئه‌نستیتۆی هونه‌ری ماساچۆست ته‌واوكردووه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure