كۆمه‌ڵێك به‌رنامه له‌نێو مۆبایلی ئایفۆندا هه‌ن، كه زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌ران ئاگاداری ئه‌م به‌رنامانه نین، به‌زانینی به‌كارهێنانیان كاتێكی زۆرترت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و هاوكات زیاتریش سوود له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گریت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و به‌رنامانه‌ن كه تائێستا وه‌ك پێویست به‌كارنه‌هێنراون: 1- كاتێك كامێرای مۆبایله‌كه‌ت به‌شێوه‌ی پانۆراما به‌كارده‌هێنیت، زۆربه‌مان پێمانوایه ناتوانین به‌پێچه‌وانه‌ی هێڵی رێنیشانده‌ره‌كه‌وه به‌كاریبهێنین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌توانیت به‌لای راست و چه‌پدا به‌كاریبهێنیت، ئه‌ویش كاتێك په‌نجه ده‌خه‌یته‌سه‌ر هێڵه‌كه. 2- كاتێك به‌زمانی ئینگلیزی نامه ده‌نووسیت و ده‌ته‌وێت هێمای (') به‌كاربهێنیت بۆنموونه بۆ وشه‌ی We will، ته‌نها پیتی ئێڵ (LL) دوای وشه‌كه دووجار بنوسه‌ره‌وه، ئه‌وه راسته‌وخۆ ده‌بێت به (We'll) . 3- كۆنترۆڵكردنی موزیك سوودێكی باشی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش خه‌وتن حه‌ز به‌گوێگرتن له‌موزیك ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌توانیت كاتێكی دیاریكراو بۆ به‌رنامه‌ی كارپێكه‌ری موزیك دابنێیت و دوای كاته‌كه به‌رنامه‌كه دابخرێته‌وه، بۆئه‌مه‌ش بچۆره سه‌ر به‌شی كات(timer) ، به‌ویستی خۆت ئه‌و چه‌ند كاته دیاری بكه كه خۆت حه‌زی پێده‌كه‌یت، دواتر له‌به‌شی ئاگادارنامه‌كه كه له‌به‌شی خواره‌وه‌یدا هه‌یه كوژانه‌وه‌و هه‌ڵكردنی به‌رنامه‌ی كارپێكه‌ری موزیك دیاری بكه، وه‌ك له‌وێنه‌كانی خواره‌وه‌دا زیاتر روونكراوه‌ته‌وه. 4- كاركردنی فلاش له‌گه‌ڵ هاتنی په‌یوه‌ندیدا كارێكی ئاسانه‌و ئاگاداری سه‌رجه‌م بابه‌ته نوێیه‌كانت ده‌بیت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌زه‌نگێكی ناخۆش ئاگادارت بكاته‌وه، بۆئه‌مه‌ش بچۆره سه‌ر settings دواتر General پاشان بچۆره سه‌ر Accessibility و LED Flash for alart كارا بكه. خاك – و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure