10/3/2016 10:04 AM

سامسۆنگ مۆبایلێكی نوێ به‌رهه‌مده‌هێنێت

كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێكی نوێی به‌ناوی Galaxy J1 Mini راگه‌یاند، مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ ده‌چێته‌ ریزی ئه‌و  مۆبایله‌ هۆشمه‌ندانه‌وه‌ كه‌ نرخێكی هه‌رزان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مامناوه‌ندیان هه‌یه‌.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی Galaxy J1 Mini له‌چه‌ند خاڵێكدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌، وه‌ك  قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 4 ئینجه‌ به‌ روونمای TFT ده‌بێت، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی چوار هێنده‌یه‌ به‌خێرایی 1.2 گێگاهێرتز، هاوكات رامه‌كه‌ی ته‌نها 768 مێگایه‌، له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی 8 گێگایی له‌مۆبایله‌كه‌دا، ده‌توانرێت ئه‌م قه‌باره‌یه‌ش به‌هۆی Micro SD تا 128 گێگا زیاد بكرێت.

مۆبایلی Galaxy J1 Mini خاوه‌نی دوو كامێرایه‌، روونمای كامێرای پشته‌وه‌ی 5 مێگاپێكسڵه‌، كامێرای پێشه‌وه‌شی روونماكه‌ی ته‌نها 0.3 مێگایه‌، توانای پاتریه‌كه‌شی نزیكه‌ی 1500 mAh ده‌بێت.

ئه‌م مۆبایله‌ی گالاكسی به‌نه‌وه‌ی سێیه‌م 3G پاڵپشتی ده‌كرێت نه‌ك نه‌وه‌ی چواره‌م 4G، مۆبایلی Galaxy J1 Mini به‌پرۆسێسه‌ری ئه‌ندرۆید 5.1 كارده‌كات، وه‌ك پێشبینیش ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌ 88 دۆلار تێپه‌ڕ ناكات.

خاك – و/ گۆران قادر
س: عیون الخلیج





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved