له‌وڵاتی ئه‌مریكا كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان به‌هۆی رۆژی له دایكبوونیه‌وه له‌لایه‌ن دایك و باوكی مۆبایلی پێده‌به‌خشرێت، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و مۆبایله (گابی) توشی رووداو ده‌بێت. له‌كاتێكدا گابی مۆبایله‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت له‌پڕدا مۆبایله‌كه‌ی شۆرت ده‌كات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر شه‌حنه شه‌وقی كاره‌با له‌ملی ده‌دات و پێستی ده‌سوتێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روبه‌ڕووی ئازارێكی زۆر ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه. جێی باسه، دروستبوونی رووداو له‌ڕێگای به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه به‌رده‌وام زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌وپێیه‌ی كه به‌هۆی گه‌رمی شه‌حنه‌وه كاره‌با شۆرت ده‌كات، لێره‌دا تێبینی ده‌درێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌ئاگابن له‌سه‌ر كڕینی هه‌رجۆره شه‌حنێك، به‌وهۆیه‌ی كه شه‌حنی كۆن لاوازه بۆ به‌كارهێنان. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌درێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌و شه‌حنانه به‌كاربهێنرێت كه له‌كارگه‌كاندا دروستكراون، به‌وپێیه‌ی كه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی مۆبایل له‌كارگه‌كان دروست ناكرێن، مرۆڤه‌كان ده‌بێت به‌ئاگابن له‌وكاتانه‌داو له‌ده‌ستی كه‌سه‌وه شه‌حن نه‌كڕن. خاك – و/ شاڵاو عوزێری س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure