6/11/2021 03:07 PM

شەرمنەکان ئەم بابەتە بخوێننەوە

سیستمی خۆراک جگە لە تەندروستیی جەستە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دروونیش هەیە. توێژەراب لە توێژینەوەکانی خۆیاندا بۆیان دەرکەوت کە لەنێوان بەرکاهێنانی خۆراکە پرۆبایۆتیکەکان و دڵەوڕاوکێی کۆمەڵایەتیدا پێوەندییەکی راستەوخۆ بوونی هەیە. واتە ئەو ئەو کەسانەی ئەم خۆراکانە دەخۆن، کەمتر نیشانەکانی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیان تێدا دەردەکەوێت.
ئەو کەسانەی تووشی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەبن لە ئەنجامدانی چالاکییە رۆژانەکان بۆ نموونە بازاڕ کردن و یان قسە کردن بە تەلەفون دەترسن. دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی کار، خوێندن و پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان تێک دەدات و چارەسەرکردنەکەی پێویستی بە دەروونناس و بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی هەیە.
توێژینەوە نوێیەکان لە گۆڤارە دەروونناسییەکاندا لەسەر ئەم بڕوایەیە کە خواردنە ترشاوەکان بۆ نموونە ماس، چۆکڵێتی تاڵ، شیری سۆیا، کەلەمی ترش، ترشیات و شتی لەم چەشنە دەتوانن چارەسەرێک بن بۆ شەرمنی و سترێسی کۆمەڵایەتی. لەم بوارەدا چەندین توێژینەوە ئەنجامدراوە ە لە یەکێکیاندا 710 بەشداربوو وڵامی کۆمەڵێک پرسیاریان داوە سەربارەت بە خەمڵاندنی کەسایەتی و لایف ستایل و ئەم پرسیارانە ئەو خواردنە ترشاوانەشی دەگرتەوە کە لە 30 رۆژی رابردوودا خواردبوویان.
ئەو کەانەی خواردنی ترشاوی پرۆبایۆتیکیان دەخوارد کەمتر نیشانەکانی دڵەڕاوکێی کۆمەلایەتیان لە خۆیان نیشان دەدا. توێژینەوەکانی پێشوو لەسەر ئاژەڵان دەریانخستووە کە پرۆبایۆتیکەکان ئاستی GABA بەرز دەکەنەوە؛ GABA گەیێنەرێکی عەسەبییە کە لاسایی چالاکیی دەرمانەکانی دژە دڵەڕاوکێ بۆ نموونە دیازپام دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved