"ره‌یمۆند تۆملینسن" كه به‌داهێنه‌ری ئیمه‌یڵی مۆدێرن و پێشڕه‌وێكی بواری ته‌كنه‌لۆجیا داده‌نرێت، له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد. پێش "تۆملینسن" نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بوونی هه‌بوو، به‌ڵام له‌سنوورێكی كه‌م و دیاریكراودا. "تۆملینسن" له‌ساڵی 1971 داهێنانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا به‌وه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌توانرێت له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر بگوازرێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ش له‌هه‌ر ئه‌دره‌سێك بێت. تۆملینسن یه‌كه‌م ئیمه‌یڵی له‌سه‌ر سیستمی ARPANET نارد، ئه‌مه‌ش تۆڕێكی كۆمپیوته‌ر بوو به‌تایبه‌تی بۆ حكومه‌تی ئه‌مریكا دروستكرابوو. هه‌روه‌ها تۆملینسن ئه‌و كه‌سه بوو كه هێمای @ی هه‌ڵبژارد بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی ناوی به‌كارهێنه‌رو ئه‌دره‌سه‌كه، ئه‌و هێمایه‌ش ئێستا له‌ته‌واوی جیهاندا كاری پێده‌كرێت. شایه‌نی باسه، تۆملینسن هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری كاره‌با بوو له‌په‌یمانگای پۆلیته‌كنیكی رێنسیلار. خاك – و/ سه‌هه‌ند ئالان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure