30/12/2021 03:34 PM

کۆمەڵەی خەیاڵی (بەشی دووەم)

44

خاڵی جێی سەرنج لەم بارەوە ئەوەیە کە بەگشتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی راستییەکان، بەپێی ناسینی بەرژەوەندیی کەسەکان، بە شێوەی بەها بەکۆمەڵەکان دەردەکەوێت و دوتر رێکخراوەی پێویست یان پێکهاتەیەکی گونجاوی بۆ پێک دێت. ئایینەکان، ئایینزان و رێبازە فەلسەفی و ئیدئۆلۆژیکە جۆراوجۆرەکان هەر کامەیان خاوەنی کۆمەڵێک پێکهاتەی بایەخی و مانایین کە لە پێوەندییە کۆمەڵایەییەکاندا پێک هاتووە و کەسەکان رێنوێنی دەکات. پێکهاتەی بەها ئەتنیکییەکانیش لەم یاسایە بەدەر نین.
خستنە رووی ئەم روانگە جیاوازانە تەنها بۆ زانیاری و ئاگاداربوونەوەی زیاتری کەسەکانە. چونکە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە ئەتنیکییەکان رێککەوتنێکی ئەوتۆ بوونی نییە و ئەم بابەتانەی لەم ماوەیەدا پێشکەش کرا بەتەما نییە بڕواتە ناو ئەم جیاوازییە تیۆریکانەوە. ئەگەر بەستێنێکی عەینی بۆ دەربڕینی جیاوازییەکان بوونی هەبێت و یان جیاوازییە ئەتنیکییەکان نەبێت بە ستەمی ئەتنیکی و نەتەوەیی و یان لە کۆمەڵگادا دیموکراسی جێگیر بێت، جیاوازییە ئەتنیکییەکان لەوانەیە کەمتر تووشی کێشەی چارەسەرهەڵنەگر بن یان توندوتیژی لێبکەوێتەوە. بۆ نموونە سەبارەت بە یوگوسلاڤیا، وڵاتانی رۆژئاوایی بەتایبەت ئەڵمانیا، بۆ کۆنتڕۆڵی قەیرانی ئەتنیکی رۆڵێکی ئەرێنیان نەگێڕا. حکومەتی ئەڵمانیا لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئەم دژایەتییە ئەتنیکیانەدا، لەجیاتی نێوبژیوانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە دابین کردنی دەرفەتی دروستکردنی باڵوێزخانە بۆ بۆسنی هێرزێ‌گوئین و کۆرۆڤاسیا لە خاکی خۆیدا، بووە هۆی ورووژانی سیربەکان ولە درێژەدا بووە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێکی دە ساڵەی نێوخۆیی لە یوگوسلاڤیا و چەند پارچە بوونی ئەم وڵاتە. ئەمە نموونەیەکی بەرچاوە لە بوونی جیاوازیی ئەتنیکی و ئەم دەستێوەردانانەی لە خوزراو و نەخوازراو دەتوانێ کەڵکی نابەجێی سیاسی لێبکەوێتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە. 

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved