ئایا ده‌توانرێت پێشبینی بكرێت دوای 80 ساڵی تر چه‌ند به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك گیان له‌ده‌ستده‌دات؟ ئایا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه زیاتر ده‌بێت له‌ژماره‌ی زیندووه‌كان؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر سیاسه‌تی فه‌یسبوك كه رێگه نادات ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌مرن راسته‌وخۆ هه‌ژماره‌كه‌یان دابخرێت، هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی فه‌یسبوك هێواش هێواش به‌ره‌و لاوازبوونه‌وه ده‌ڕوات، به‌واتایه‌كی تر تا ماوه‌یه‌كی زۆر په‌ڕه‌كان به‌ئه‌كتیڤی ده‌مێننه‌وه. گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ژماری ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌جیهاندا به‌ره‌و فراوانی زیاتر ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك به‌كارهێنه‌ران سه‌ردانی په‌ڕه‌ی هاوڕێ كۆچكردووه‌كانیان ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كه، چونكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان پێویسته به‌كارهێنه‌ر وشه‌ی تێپه‌ڕ بزانێت، به‌مه‌ش داخستنی په‌ڕه‌كان ئه‌سته‌مه، چونكه كه‌مترین كه‌س پاسوۆردی خۆی به‌كه‌سانی ده‌وروپشتی ده‌دات، بۆیه په‌ڕه‌كانی كه‌سانی كۆچكردوو وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك ده‌مێننه‌وه‌و داناخرێن. به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای Digital Beyond كه تایبه‌ته به‌سه‌رژمێری میراتی ژماره‌یی له‌ئینته‌رنێتدا، بۆ ئه‌مساڵ 970 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، هه‌ر به‌پێی ئاماری كۆمپانیاكه له‌ساڵی 2010 دا زیاتر له 385،968 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ ساڵی 2012 ش 580 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌پێی ئه‌م ئامارانه‌ش بێت بۆ 80 ساڵی تر به‌شێكی زۆری فه‌یسبوك ده‌بێته گۆڕستان. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure