هەندێک کەس بەهۆی تایبەمەندییە ئەنتیئۆکسیدەنتییەکانی قاوە، ئەم خواردنەوەیە بە خواردنەوەیەکی بەسوود دەزانن و هەندێک کەسی دیکە بە چەندین هۆکار بۆ نموونە بەرزکردنەوەی لێدانی دڵ، لایان وایە ئەم خواردنەوەیە زیانبەخشە. لەم بابەتەدا بەتەماین وڵامی ئەم پرسیارە ،بە خستنە رووی چەند دانە لە سوودەکانی قاوە روون بکەینەوە. تایبەتمەندیی ئەنتیئۆکسیدەنتی قاوە: رادەی ئەنتیئۆکسیدەنتی قاوە تەنانەت لە کاکاو و چای سەوز کە بە سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ئەنتیئۆکسیدەنت دێنە ئەژمار زیاترە. کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە ئەلزایمێر و لەدەستچوون عەقڵ: سەبارەت بە کاریگەری قاوە لەسەر کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە ئەلزایمێر و لەدەستچوونی عەقڵ دوو تیۆری هەیە. تیۆریی یەکەم دەڵێ ئەلزایمێر و لەدەستچوونی عەقڵ دەرئەنجامی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەمم و لەو رووەوە کە قاوەی سپێرسۆ، فەڕەنسی و تورک مەترسیی دەبنە هۆی کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم، مەترسیی ئەلزایمێر و لەدەستچوونی عەقڵیش کەم دەبێتەوە. تیۆریی دووەم دەڵێ خواردنەوەی قاوە رێگری لە دروستبوونی ئەو پلاکە ئامیلۆئیدی و ئەو رنجیرە نۆرۆنییانە کەوا هۆکاری سەرەکیی نەخۆشیی ئەلزایمێرن دەکات. کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ: بەپێی توێژینەوەیەک سەبارەت بە خواردنەوەی قاوە لە وڵاتی هحڵەندا کە لەسەر ٣٧٠٠٠ کەس و لەماوەی ١٣ ساڵدا ئەنجام درا دەرکەوت خواردنەوەی رۆژانەی ٢ بۆ ٤ کۆپ قاوە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ لە سەتا بیست کەم دەکاتەوە. کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی جگەر: زانان لەسەر ئەو باوەڕەن کە خواردنەوەی رۆژانەی ٤ کۆپ قاوە مەترسیی تووشبون بە نەخۆشییەکانی جگەر کەن دەکاتەوە. قاوە لەگەڵ ئاستی ئەنزیمەکانی جگەر پێوەندیی پێچەوانەی هەیە، بە جۆرێک کە هەرچی رادەی بەکارهێنانی قاوە بەرز بێتەوە ئاستی ئەنزیمەکانی جگەر کە دەرئەنجام رووژانەکانی جگەرن کەم دەبێتەوە.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure