ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌یت ئایفۆنی 6 ئێس یان شه‌شه پڵه‌س بكڕیت، ئه‌وا پێویستت به 750 – 950 دۆلار ده‌بێت، ئه‌م نرخه‌ش بۆ مۆبایلێكی زیره‌ك زۆره، هه‌رچه‌نده یه‌كێكیش بێت له‌مۆبایله باشه‌كانی جیهان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واز له‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بهێنیت، ئه‌وا ده‌توانیت به‌هه‌مان قه‌باره‌ی مۆبایلێكی ئایفۆن شه‌ش ئێس مۆبایلێكی ئه‌ندرۆید به 100 دۆلار به‌ده‌ستبهێنیت. ئه‌م مۆبایله ناوی BLU Life 8XL ـه‌و ئێستا له‌پێگه‌ی ئامازۆندا به‌نرخی 99.99 دۆلار به‌رده‌سته. مۆبایلی BLU Life 8XL چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه له‌خۆده‌گرێت، شاشه‌كه‌ی HD به‌قه‌باره‌ی 5.5 ئینج به‌دووری 720 به 1980، هاوكات خاوه‌نی دوو كامێرایه‌و كامێرای پشته‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی 8 مێگاپێكسڵه، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی 2 مێگاپێكسڵه. میمۆری ئه‌م مۆبایله 8 گێگابایته، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت قه‌باره‌كه‌شی به‌هۆی میمۆرییه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه تا 64 گێگابایت زیادبكرێت، رامه‌كه‌شی 1 گێگابایته. پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی له‌جۆری Media Tek هه‌شت هێنده‌ییه به‌خێرایی 1.4 گێگاهێرتزه، سیستمی كارپێكه‌ره‌كه‌شی ئه‌ندرۆید 4.4 كیت كاته، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت سیستمی كارپێكه‌ره‌كه‌ی نوێبكرێته‌وه‌و بكرێت به‌ئه‌ندرۆید 5.0 لولی بوب. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure