له‌بواری ته‌كنۆلۆژیادا به‌رهه‌می زۆر دێته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌مجاره زانایان مۆدێل و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێیان راگه‌یاند كه تائێستا نموونه‌ی نه‌بووه. نانۆ ته‌كنۆلۆژی، ته‌كنۆلۆژیایه‌كی نوێیه كه زۆرینه‌ی دنیای نوێی ته‌نیوه. وه‌ك ده‌وترێت نانۆ به‌شێك نییه له‌داهاتوو به‌ڵكو خودی داهاتووه. نانۆ ته‌كنۆلۆژی به‌توانایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی مادده‌و سیستمێكی نوێی گه‌ردیله‌یی، كه كۆنترۆڵی گه‌ردیله ده‌خاته ده‌ست مرۆڤ و له‌پێناو پێداویستییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت. واتا نانۆ ته‌كنۆلۆژی به‌رهه‌مێكی نوێی ته‌كنۆلۆژیی نییه، به‌ڵكو به‌رنامه‌و مۆدێلێكی جیاوازی به‌رهه‌مهێنانه له‌ته‌كنۆلۆژیادا. به‌مانایه‌كی تر بریتییه له‌به‌رهه‌مهێنانی شمه‌ك و پێداویستییه‌كان له‌مادده‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی نوێی ته‌كنۆلۆژی. له‌بواره‌كانی: خواردن، ده‌رمان، تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی، ئه‌لیكترۆنی، كۆمپیوته‌ر، په‌یوه‌ندی، گواستنه‌وه، وزه، ژینگه‌پارێزی و كه‌شتی ئاسمانی و هتد به‌كارده‌هێنرێت. له‌گه‌ڵ په‌یامه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و یاساییه‌كه‌یدا، ئه‌م ته‌كنۆلۆژییه بریتییه له‌خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مێكی به‌سوودو پڕبه‌رهه‌م. هه‌رچه‌ند تاقیكردنه‌وه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر نانۆ له‌هه‌شتاكانی سه‌دی رابردوودا ده‌ستیپێكرد. پاشان به‌هه‌موو سه‌نته‌ره زانستی و ته‌كنۆلۆژییه‌كانی جیهاندا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نوێ واتا ساڵی 2000 به‌ره‌ودوا یه‌كه‌مین به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌و موعجیزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌بواری ته‌كنۆلۆژیادا خسته‌ڕوو. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure