1/2/2022 03:57 PM

نوێترین نیشانەکانی کۆرۆنا

ئەگەر لەو کەسانەن کە چانسی ئەوەتان بووە تا ئێستا تووشی کۆرۆنا نەبوون، دەبێ زۆر زیاتر ئاگاداری لە خۆتان بکەن. بێگومان دەزانن کە نیشانە باوەکانی کۆرۆنا بریتین لە سەرئێشە، تەنگەنەفەسی، ماندووبوون، تالێهاتن، ئێشی جەستە، کۆکە، ئێشی ماسولکە و ئێشی قوڕگ. لەلایەکی دیکەوە ئەم ڤایرۆسە توانایی ئەوەی هەیە کە نیشانەی دیکەشی هەبێت کە کەمتر دەبیندرێن. لەم بابەتەدا بەشێک لە نوێترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەخەینە روو.

گۆڕانی دەنگ: بەپێی توێژینەوەکان ئاڵوگۆڕ لە دەنگدا دەتوانێ یەکێک لە نیشانەکانی کۆرۆنا بێت، چونکە عەسەبی تاڵە دەنگییەکان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە تووشی گرفت دەبێت.

تێکچوونی میکانیزمی هەرس: بەشێک لە نیشانەکانی کۆرۆنا لە سیستمی هەرسدا دەردەکەون، بۆ نموونە: ئێشی سەر دڵ، رشانەوە، سکچوون و شتی لەم چەشنە.

گۆڕان لە پێستدا: بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، ئاڵوگۆڕەکانی پێست لەو کەسانەدا کە تووشی هەوکردنی قورس یان سووک دەبن، دەردەکەوێت و ئەمەش سوور هەڵگەڕانی پێست، زیپکە، لیر و شتی لەم چەشنە لێدەکەوێتەوە

سەرلێشێوان: کۆرۆناش هاوشێوەی ڤایرۆسەکانی دیکە لەوانەیە مرۆڤ تووشی سەرلێشێوان و وەهم بکات. لەم دواییانەدا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بەم بابەتە بڵاو بوونەتەوە و لە هەندێک تووشبوودا ئەم نیشانانە دەرکەوتوون.

زرینگانەوەی گوێچکە: زرینگانەوەی گوێچکە لەوانەیە بەهۆی کێشەکانی پێوەندیدار بە سیستمی بەرگرییەوە روو بدات. کاتێک کەسەکان تووشی کۆرۆنا دەبن و ئەم هەستەیان هەیە دەبێ بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved