كۆمپانیای شێفرۆلتی ئه‌مریكی یه‌كه‌مین وێنه‌ی ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی كامارۆ ZL1 2107 بڵاوكرده‌وه، كه ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی شۆفرلێت له‌نه‌وه‌ی شه‌شه‌می كامارۆیه. ئۆتۆمبێلی كامارۆ ZL1 ته‌واو نوێكاری تێدا كراوه‌و به‌دیزاینێكی نوێوه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێله‌كه به‌شی پێشه‌وه‌ی زیاتر هێرشبه‌رانه‌یه، هاوكات عه‌ته‌ره‌كه‌شی ته‌واو جیاوازه له‌نه‌وه‌كانی پێش خۆی، هه‌روه‌ها باڵه‌كانی پێشه‌وه‌شی گه‌وره‌ترن، بۆنیته‌كه‌شی كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی داپۆشیوه ته‌واو جیاوازه، لاته‌نیشته‌كانیشی چه‌ندین به‌شی بۆ زیادكراوه، ئه‌مه‌ش جوانییه‌كی زیاتری پێبه‌خشیوه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت. به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دیزاین كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مین به‌ش كه سه‌رنجی هه‌مووان راده‌كێشێت باڵی سه‌ر سندوقه‌كه‌یه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو دیزاین كراوه. رۆژنامه‌و پێگه‌كان چه‌ندین زانیاری تریان له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله ئاشكراكردووه، وه‌ك قه‌باره‌ی ویله‌كانی كه چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی هه‌یه‌و قه‌باره‌كه‌ی 20 ئینجه، هه‌روه‌ها تایه‌ی وه‌رزشی له‌جۆری Good year Eagle F1 Super car بۆ دانراوه. ده‌رباره‌ی دیزاینی و باشه‌كانی ناوه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله، ئه‌وه ئاشكرابووه كه گۆڕانكارییه‌كی كه‌م كراوه له‌م به‌شه‌دا، ته‌نها گۆڕانكاری له‌كوشنه‌كاندا كراوه‌و كراوه‌ته وه‌رزشی، هه‌روه‌ها ره‌نگی پشتێنی سه‌لامه‌تیش گۆڕاوه بۆ سور. ئۆتۆمبێلی كامارۆ ZL1 بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌جۆری LT4 V8 به‌قه‌باره‌ی 6.2 لیتره، هه‌روه‌ها توانای 640 ئه‌سپی هه‌یه، ئه‌م ئۆتۆمبێله دوو جۆر گێڕی هه‌یه، گێڕی ده‌ستیه‌كه‌ی له 6 گێڕ پێكدێت، گێڕی ئۆتۆماتیكه‌كه‌شی له 10 گێڕ پێكدێت. جێی باسه، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌مساڵدا ده‌خرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، به‌ڵام تائێستا نرخی ئۆتۆمبێلی كامارۆ ZL1 ئاشكرا نه‌كراوه. خاك – و/ گۆران قادر س: Arabgt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure